لە پێوەندی بە رەگەزی کورد لێدوانی جیاواز دەر براوە

0
230

کاکی روستەم ئەڵماسی

YARIKURDلە سەر رەگەزی کورد زۆر جار داستانی جوراوجور باس کراوە و هەر یەک بە رواییەتێکی تایبەت بە خویی باسی مێژوو و بەکگراوندی کوردی کردووە ، بڵام کاک مینورسکی زۆر باشتر لە خودی کورد باسی لە مێژووەکەی کورد کردووە تا حدیک نوسراوەکانی بوونەتە سەندی یک لاکەرەوە بۆ کورد بە گشتی.
ئەڵین کورد لە خاوێنترن رەگەزی نەتەوەکانی رۆژڵاتی ناوەراستە کە دانراوە بە لانکەی پێشکەوتنی کۆن.(کە بە داخەوە بەس ناوەکەی بە میرات بۆمان ماوەتەوە) هێشتا مێژووی کورد بە تەواوەتی روون نەبۆتەوە بۆیە مێژوو نووسان بە پێی ئارەزوو و مەبەستی خۆیان چۆنیان نووسی بێ نووسیویانە ، مەبەستی بەرو دویان ئەوە بووە کە بگەنە ئەو ئامانجەی ئەو نووسین و مێژووەی بۆ دەنووسن ، ئیتر وجدانیان خستۆتە لاوە یان نەیان خستۆوەو راستیان کردووە بە ژێر لێوەوە وە یان نەیان کردووە جیایە ، بڵام خوا زۆربەیان رسوا بکا بۆ ئەم کێیشەییان تۆوشی کورد کرد کە بە گومانەوە لە هەمووی بروانن ،زۆربەی نووسینەکانیان تاکە تاکەیان نەبێت هەمووی دوورن لە راستی و هیچ بەلگەو سەر چاوەیەکی مێژووییان نەبووە . وە بەلگەی مێژووییان بە دەستەوە نەبووە کە راستی نووسینەکانیان دەرخەن و پیشان بدەن ، هەر کەسە بە گەزی خۆی پێوایەتی کە ئەمروو بووەتە گرفتیک کە راستییەکانیش بە چاووی گومانەوە دەبینریت، . هەندێکیان وتوویانە کوردەکان سامین یان تورکن و هەندێکی تریشیان لە بەر ئەوەی زبانی کوردی نزیکە لە زبانی فارسی یەوە وتوویانە کوردەکان ئیرانین و فارسن ، بەم جۆرە بریارێکی تەواویان نەداوە کە کورد خۆی نەتەوەیەو جیاوازە لە نەتەوەکانی تر ، وە پێشکەوتنی مێژوویان دەستکاری کردووەو شێواندویانە.
بڵام ئیستا بە بەلگەی مێژوو دەرکەوتووە کە کوردەکان ئارین وە لە رەگەزی خێڵەکانی زاگرۆسن..رۆژهەلات شوناسی ناسراو (مینورسکی)ئەڵێت؛ رەنگە نەتەوەی کورد لە سەرەتادا لە رۆژهەڵاتەوە (رۆژهەلاتی ئیران) کۆچی کردبێ بۆ رۆژئاوا (کوردستانی ئیستا)وە لە سەرتای رۆژی هەڵهاتن رۆژی مێژوەوە لەو ناوچەیەدا نیشتەجێ بوو بن، ئەگونجێ لە پێش هاتنی ئەم نەتەوەیە بۆ ئەم شوێنە لە کوردستانی ناوەراستەوە نەتەوەی تر لەم شوێنەدا نیشتەجێ بووبن هەر بەم ناوەوە یان بە ناوی ترەوە کە نزیک بن لە ناوی ئەو نەتەوەانەی تێکەڵیان بوو بن و پیێانەوە لکابن بە جۆرێکی وا بووبنە یەک نەتەوە بە درێژایی زروف و زەمان .
هیوادارم نەزەرییی کاکە مینورسکی ئەو راستیە بێت کە کورد بە شۆینیدا دەگەریت ،بڵام جێ خوشحالیە زۆر لە شارەریانی مێژوو بیرو باوەری ناو براویان زۆر لە لا پەسەندەترە تا سەر چاوەکانی تر .
رەنگە تیی روانینی تو جیاواز بێت بۆ ئەم نوسراوەیە ، تکایە نەزەری خود دەربرە.