عەلی کەریمی سیاسەتمەداری ناسراوی روژهەڵاتی کوردستان ئاگاداریکی دڵسوزانە سەبارت بە گرژی نێوان پ ک ک و حزبی دێموکرات

0
219

بۆ دۆست و برا و دڵسۆزانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و پارتی کرێکارانی کوردستان!
ئیجازە مەدەن دیسان موئامرەی دۆژمنانی گەلی کوردمان بە سەر هیوا و ئومێدی کوردانەماندا سەرکەوێت.
من دوو رۆژە لە نزیکەوە لە کوردستان موتابعە و بەدواداچون دەکەم بۆ ئەم گۆیا گرژی نێوان ئەم دوو هێزە کوردییە، بڕوا بکەن هاورێیانی فەیسبوک کە زۆر خۆتان پێوە مەشغوڵ کردوە و نیگەرانن و حەقی خۆشتانە، ئارام بن و راستییەکان ئەوە نییە کە ئێوە پێتان وایە. ئەمڕۆ لە نزیکەوە پەیوەندیم هەبوە بە هاورێیانی پکک و بە وردی گوێم لە قسەکانی بەرێز کاک حەسەن شەرفی گرت کە زۆر بەرپرسانە قسەی کرد و هەردوو لاش نفرەتیان لە شەری ناوخۆ و کورد بە کورد کرد. هەر لە سەربەیانیش بە وردی یارمەتیدەری سایتی شارپرێس بووم کە زۆر پرۆفیشۆناڵ لێدوانی هەردوو لای وەرگرت و بڵاوی کردەوە.
هیچ هێزێکی حدکا گەمارۆ نەدراوە و کەسیش نەگیراوە، تکایە ئاگادار بن لایەن هەیە ئاگر خۆش دەکا، ئەمڕۆ باکور هەستیارترین رۆژگاری مێژوویی خۆی تێپەردەکا، هەڵبژاردنەکانی خەڵکی باکور چارەنوس ساز دەبێ بۆ هەموو کورد و ناوچەکە، بۆیە دیسان تکایە هەموو لایەک لەسەر خۆ بن و لەوە تێبگەن دۆژمنان لە سەر خەتن و چاویان بەم سەرکەوتن و هێزە جەماوەرییەی باکور هەڵنایەت، با ئێمەی رۆژهەڵاتی ئیجازە بەم ئاگر خۆشکردنە نەدەین و چەند رۆژێک تەحمول بکەین، دڵنیاتان دەکەم بە زوویی راستییەکانی ئەم گرژییەی ئەم جەند رۆژەتان بۆ روون دەبێتەوە و هەر کۆمێنت و بریارێکی بە پەلەتان پەشیمانی بەدوادا دێت، دڵنیا بن هیچ هێزێک ناتوانێت پێش بە چالاکی پێشمەرگەی رۆژهەڵات بگرێت ئەگەر بەراستی هیزەکان یان هێزێکی رۆژهەڵات بریاری دابێت و ئیرادەی شەڕی دژ بە کۆماری ئیسلامی لە ناوخۆی و کۆمەڵانی خەڵکی رۆژهەڵات نیشان دابێت. من و چەند هاورێ و کەسایەتی باشور لە نزیکەوە ئامادەین زۆر بە زوویی ئەم گرژییە لە نێوان ئەم دوو هێزە کوردییە بڕەوێنینەوە، میدیای ئۆردوغانی لە باشور بە دژی هەڵبژاردنەکانی باکور بە هەموو هێزێوە فو بەم ئاگرەدا دەکا، دیسان تکایە وریا بن ئەم موئامرەیە با سەر نەگرێت