شەهرام نارزی بەرزترین پلەی مافی مرۆڤی پێدەدرێ

0
337

سەرۆکی کانوونی پارێزەرانی دادگوستەریی پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام گوتوویەتی کە: رۆژی یەکشەممە 13 رێبەندان، بەرزترین نیشانەی مافی مرۆڤ لە ئێران دەدرێ بە “شەهرام نازری”.

 شەهاب تەجری لەمبارەیەوە رایگەیاندووە کە: دووهەمین رێورەسمی پێشکرشکردنی “تەندیسی مێهر”ی مافی مرۆڤ، رۆژی یەکشەممە کاتژمێر 16:00 تا 19:00 لە لایان کانوونی پارێزەرانی دادگوستەریی پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام، لە هۆڵی “چاوەڕەوان”ی کرماشان بەڕێوەدەچێ.

تەجری لە قسەکانیدا رایگەیاندووە کە لەم رێورەسمەدا وەک پاداشێک بە کارە مرۆڤدۆستانە و مافی مرۆڤەکانی هونەرمەندی ناسراوی کورد “شەهرام نازری”، بەرزترین نیشانەی مافی مرۆڤ دەدرێتە نازری.

هەروەها ناوبراو گوتوویەتی: فەلسەفەی بوونی مافی مرۆڤ راگرتنی حورمەت و کەڕامەتی مرۆڤە، کە شەهرام نارزی لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا هەنگاوگەلی زۆری لەم پێوەندییەدا هەڵگرتووەتەوە لەوانە دەتوانرێ ئاماژە بە تەرخانکردنی داهاتی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتێکی بۆ منداڵانی “شیناوێ”، تەرخانکردنی داهاتی کۆنسێرت بۆ جەزامییەکانی مهاباد و هەروەها تەرخانکردنی داهاتی کۆنسێرت بە ئەو نەخۆشانەی تووشی شێرپەنجە و کەسانێک کە بەشێوەیەک پێویستیان بە هاوکاریی هەبووە، بکەین.

سەبارەت بە بەشداریی لەم رێورەسمەکەدا تەجری رایگەیاندووە کە بەشداریی لەم رێورەسمەدا بۆ هەمووانە.