سمینارێک لە لاێەن پلاتفۆرم یارسان وە بۆنەی جەژن خاونکار لە ستۆکهۆڵم وەڕێوە چی

0
452
رۆژ ١١ نوامبر لە شار ستۆکهۆڵم پایتەخت سوێد بە بۆنەی جێژنی پیروزی خاونکار سمینارێک لە سەر بەرخوەدانی سولتان سەهاک و یارانی  لە لاێەن یارنمان لە رێزەکانی پلاتفورمی یارسان بەرێوە چوو.
لە سمینارەکە باس لە ئەوە کرا کە جەژنی خاونکار یادگاری شورش و بەرخوەدانی سولتان سەهاک و یارانیە دژی داگیرکەران و هەر بۆێە ئەرکە لە سەر شانی هەموو کوردێک خاونداری لە ئەو روژە پیروزە بکەن و وەک نرخێکی نەتەوەی و نیشتمانی بیپارێزن..
.لە کوتایی سمینارەکە سارۆ خوسرەوی چالاک یارسانی باسێکی لە سەر کومەڵگای کوردی یارسان و پروژەی نەتەوەیی دمکراتیک پێشکەشی ئامادە بووان کرد.
شایەنی باسە کە ژمارەێکی زۆر لە کوردانی یاری و کوردستانیانی وڵاتی سوئد بەشداری سمینارەکەیان کرد و کومیتەی سازمانی یاری کوردیش لە وڵاتی سوئد لە سەر داوای یارانمان لە رێزەکانی پلاتفورمی یارسان بەشداری ئەو سمینارە بوون و ڕاو بیر و بووچونی خویان لە گەڵ یارانمان لە رێزەکانی پلاتفورمی یارسان سەبارەت بە خاونکار و گرفتی یارسانەکان ئاڵ و گور کرد.

سازمان یاری کورد کومیتەی سوئد

١٢.١١.٢٠١٧.