سازمانی یاری کورد هێرشی هاوبەشی دەوڵەتانی داگیرکەر بۆ سه‌ر كوردستان محكوم ده‌كات

0
276
خەڵکی خەبەتگیری کوردستان هاونیشتمانانی تێکوشەر
ناوەندە جیهانیەکان گەلانی مروڤ دوست
ماوەی چەند روژە هێزە داگیرکەرەکانی عەرەبی ئیسلامی بە پێش چاوی هەموو دنیاوە ئەم جارەیان بە ئاڵای حسەینی کوری عەلی و لە ژێر فەرمانی حوکمرانانی شیعەی عێراقی و بە هاوکاری مەلاکانی ئێران و فاشیستەکانی تورکیا بە هێزیکی زۆرەوە هێرشێکی دڕندانە و دوژمنکارانەیان کردوەتە سەر خاک و نیشتمانەکەمان لە باشوری کوردستان و دوێنە لە ژێر ناوی داعش و بە عەلەمی (ئاڵای) رەشی لا ئیلاهە ئیلەڵا و ئەورۆ لە ژێر ناوی حەشد و بە عەلەمی سەوزی یا حسەین هەتاکوو ئێستا دەیان هاوڵاتیانی ئێمەیان لە سەر زێد و ماڵ و هاڵی خویان کوشتوە و بە هەزاران کەسیش لە ماڵ و مڵکی خویان بە دەستی شومی داگیرکەرانی ئیسلام ئاوارە بوون و ماڵەکانیان بە دەستی تاریکپەرستانی عەرەب روخێندراون و زیانێکی زۆریان بەر کەوتوە تەنیا لە بەر ئەوەی ویستویانە لە رێگای ئاشتیانەوە بە ماف و ئازادی خویان بگەن کە بە دەیان ساڵە لە لاێەن چوار وڵاتی ئێرانی.عێراقی،تورکی و سوری و سێ نەتەوەی فارس ،تورک و عەرەبەوە لیان زەوت کراوە بگەن.
ئه‌و جینایه‌ت و هێرشه‌ درندانه‌یه‌ی دەوڵەتانی عێراقی،تورکی و ئێرانی ئیسلامی بۆ سه‌ر خاک و خەڵک و نیشتمانەکەمان و سه‌ركوتی بێ‌ به‌زییانه‌ی ئەو دەوڵەت و نەتەوانە بۆ سەر گەلی کوردمان لە باشور   كرده‌وه‌یه‌كە پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌ما مروڤیەکانە و له‌ چوارچێوه‌ی پیلانی هاوبەشی دەوڵەتانی داگیرکەری ئیسلامی ئێرانی، تورکی و عێراقی بۆ ده‌ست راگه‌یشتن به‌ هەموو خاکی کوردستان و ناوچه‌كه‌ و ئاوه‌ڵه ‌بوونی رێگه‌ی زه‌مینی بۆ پێوه‌ندی به‌ هێزیان دژی گەل و نیشتمانەکەمان  و  زه‌ربه‌تدان له‌ ئیراده‌ی گه‌لی كورد له‌ هەر چوار بەشی وڵات.
سازمانی یاری کورد (یارسان) زۆر به‌ توندی هێرشی هێزه‌كانی عێراقی عەرەبی ئیسلامی و پاسدارانی ئێران و دەوڵەتی تورک بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مه‌حكوم ده‌كات و داوا لە سەرجەم کوردستانیانی خوشەویست دەکات کە رێزەکانی نێو ماڵی کورد بپاریزن و دەستی تاوان بۆ هیچ لاێەنێک و کەسایەتیکی کورد درێژ مەکەن کە ببێتە هوی لێک تەرازانی رێزەکانمان و دوژمنان بتوانن بە قازانجی خویان سودی لێ وەر بگرن.‌
هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ سازمانی یاری کورد داوا له‌ ولاتانی خاوه‌ن هێز و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان  ده‌كات سنوورێك بۆ هێرشی ناره‌وای هێزه‌ جینایه‌تكاره‌كانی رژیمەکانی عێراق ،ئێران و تورک دابنیەن کە رێز لە ماف و ئازادی خەڵکی کوردستان بگرن و هەوڵ نەدەن لە ئەوە زیاتر ئاڵای ئەڵا و ئەکبەرەکەیان بە سەر ماڵ و خاکی ئێمەدا بەرز بکەنەوە و لە ژێر ئەو ئاڵاێە ماڵمان لێ کاول بکەن و لە زێدی خومان وەک میوان ژیان بە سەر بەرین ماڵ لە خاون ماڵ  حەرام بکرێت و ئەوانیش ئاخا و  سەروەر بن. ‌

سازمانى یاری کورد (یارسان)

٢١ ئوکتوبری ٢٠١٧