دەنگی نارەزای کوردانی یارسان لە روژهەڵاتی کوردسان بەرانبەر بیرێزیەکانی دەوڵەتی ئێرانی بەرانبەر کومەڵاگای کوردی یاری

0
538

YARIKURD روژی یەکشەم ریکەوتی ٢٨.٢.٢٠١٦ کوردانی یارسان لە شاروچکەی گاوارەی گۆران بۆ نارەزایی دەربرین بەرانبەر کاربەدەستانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێران رژانە نێو شاری گاوارە و دژی هەڵسوکەوتی دەوڵەتی ئێران برانبەر کوردانی یارسان دورشمیان گوت و داوایان لە دوڵەتی ئیسلامی ئێران کرد رونکردنەوەێک بدات سەبارەت بە هێرش کردنە سەر جەمخانەی شاری شائاباد.

شاێەنی باسە کە روژی شەمە برێک کەس لە ژێر ناوی پەیرەوانی وەلایەتی فەقی هیرشیان کردە سەر کوردانی یارسان لە شاری شائابادی روژهەڵاتی کوردستان و دوای بێرێزیکی زۆر جەمخانەی کوردە یارسانەکانیان وێران کرد و دورشمی یارسانەکان کافرن و هەقی ژیانیان نیە و دەبێ لە ناو بچنیان گوت.