دوکتۆر فەرهاد سوهرابی کەسایەتی دیار و خۆشناوی دیاری کرماشان بە روداوی هاتوچو گیانی بەخشی

0
566

بە داخێکی گرانەوە رێزدار دوکتۆر فەرهاد سوهرابی یەکیک لە پەیرەوانی ئاینی یارسان و خەڵکی گوندی کولینەی زەهاو روژی پێنج شەم رێکەوتی ٦.٢.٢٠٢٠ لە روداوێکی هاتۆچوو لە رێگای سەرپێڵ و داڵاهۆ گیانی بەخشی و هەتا هەتاێە کۆری یاران و دیاری کرماشانی جێ هێشت،

دوکتۆر فەرهاد کوری مەرحوم قویخا هەگوەر سوهرابی و نەوەی قویخا قەنبەر سوهرابی لە بنەماڵەیکی هونەرمەند و هونەر دۆست و ناوداری ناوچەی گۆران ، کرماشان و ئیلام بوو،

دوکتۆر فەرهاد لە ماوەی ژیانی بە کار و خەباتی دڵسۆزانەی  لە هەموو بوارەکاندا رۆژانە لە خزمەت گەل و ناوچەکەی دا بوو و وەک مروڤیکی مروڤ دۆست و ماندوو نەناس لە رۆژانی پشویش بێ بەرانبەر بە هانای هەژارانی ناوچەکەوە دەجوو و جارەسەری دەکردن.

دوکتۆر فەرهاد نەک تەنیا لە باری پزشکیەوە بەڵکو لە باری کەلتوریشەوە لە هەموو کۆڕ و کۆبوەنەوە هونەری و کەلتوریەکان بەشدار دەبوو و یەکیک بوو لە ئەوانەی خەڵکی ناوچەکە بە تایبەت لاوانی هان دەدا بۆ ئەوەی لە داب و نەریتی کوردانەی خۆیان دور نەکەونەوە،

ئەو کار و کردەوە جوانانەی دوکتۆر فەرهاد وای کردبوو کە خەڵکی ناوچەکە بە هەموو چین و توێژەکانیەوە رێزی تایەتیان بۆ دوکتور فەرهاد سوهرابی هەبێت و لە دوا ماڵ ئاوایی دوکتۆر فەرهاد بخورشێنە مەزارگەی داوود کەوسوار و بۆ دوا جار بە ئەو شێوەێە رێزی خۆیان بەرانبەر کار و خەباتە دڵسۆزانەکەی دوکتۆر نیشان بدەن.

رێکخراوی یاری کورد یارسان و یەکیتی شۆڕشگیرانی کوردستان وێرای دەربڕینی خەم و پەژارە بە بۆنەی لە دەست دانی دوکتۆر فەرهاد سوهرابی سەرەخۆسی گەرمی خۆیان پێشەکەشی بنەماڵەی گەورە و سەربەرزی سوهرابی بە گشتی و خەلکی گۆران و کرماشان بە تایبەتی دەکەن و بەشداری خەمیانن.

رێکخراو یاری کورد یارسان و یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان ٧-٢-٢٠٢٠