بەشداری چالاکانەی ئەندامان و لاێەنگرانی یاری کورد لە خوپێشاندانەکان دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر روژئاوای کوردستان

0
314
لە ماوەی رابردو شاهیدی خوپێشاندان و نارەزایەتی کوردستانیان بووین دژ بە هێرشی درندانەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شاری عەفرین .
روژی شەمە رێکەوتی ١٧.٣.٢٠١٨ خوپێشاندانێک بە بەشداری دەێان کەس لە کوردستانیانی وڵاتی نوروێژ بە مەبستی شەرمەزار کردنی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شاری عەفرین و روژئاوای کوردستان بەرێوە چوو.
کوردستانیانی تاراوگە بە گشتی و کوردانی وڵاتی نوروێژ بە تایبەتی بۆ مەحکوم کردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و رێبەرە درندەکەی ئەردوخانی فاشیست تا ئێستا چەندین چالاکیان لە ئوسلو پێتەختی ئەو وڵاتە بردوەتە رێوە کە ئەندامان و لاێنگرانی سازمانی یاری کورد وەک ئەرکی نەتەوایەتی لە زوربەی ئەو خوپێشاندانانە بەشدار بوون و دەنگی خویان خستوەتە پاڵ دەنگی خەڵکی عەفرین و شەروانانی ئازادی کە نزیکەی دو مانگە لە بەرانبەر دەوڵەتی ستەمکاری تورک و گروپە تیروریستە هاودەستەکانی مقاومەت دەکەن .

سازمانی یاری کورد (یارسان)

١٨.٣.٢٠١٨ کومیتەی نوروێژ  

hama oali