بۆ یارسانەکان (کاکەیەکان) جارێکیتر خویان لە ئاینی شیعە نزیک دەکەنەوە؟

0
797

ئایین و کورد!

لە زۆرێک لە وڵاتان بگرە لە هەموو دنیا ئایین بۆتە کرەستەێک بۆ سیاست کردن و برێک لە زانایان و سیاسەتوانانی وڵاتان  توانیویانە ئایین بکەنە ئامرازێک  و بیخەنە خزمەت نەتەوە و وڵاتی خویان و لە گشت روێکەوە بە ناوی ئایین گەلانی دیکەی پێ بچەوسێنەوە  بۆ خزمەت بە خاک و نیشتمان و نەتەوەی خۆیان.
ئەوەی ئێمە بینیومانە و مێژوی کورد بۆمان باس دەکا نەتەوەی کورد هەتاکوو ئەوروکە  نە تەنیا هیچ خێرێکی لە ئایین نەبینوە و نەیتوانیوە ئایین بکاتە کەرستەێک بۆ رزگار بوون لە نهامەتیەکان ،بەڵکوو ئایین بۆتە هوی پرش و بەڵاوی گەلی کورد و بە ڕادەێک کوردی  لە یەک دابڕاندوە بە هیچ شیخ و مەلاێک لە یەکتر نزیک نابنەوە.

یارسانەکان (کاکەیی) لە مێژووی پڕ هەوراز و نشیوی خویاندا توشی دەێان کارەساتی ناخوش  بوون و بە هەزاران شیوە هەوڵی لە نێو بردنیان دراوە و توشی کوشتن ماڵوێرانی کراون لە لاێەن دەسڵاتداران و ئاینی زۆردار و بێ رەحمی  ئیسلامەوە ،هەر لە بەر ئەوەش ماڵ و مەسکەنیان بۆتە داوێنی چیا بەرزەکانی کوردستان.

لە ساڵی ١٩٩١ وە دەسڵاتی کوردی لە باشوری کوردستان حاکمە و کورد بۆ خوی بڕیاردەری خاکی خۆیەتی لە ئەو بەشەی وڵات،بەڵام بە باوەری من کورد و حکومەتە لارە  سەنگەکەی نەیتوانیوە بە شیوەێک لە شیوەکان روحی نەتەوەیی لە نێو پێکهاتە جیاوازەکانی باشوری کوردستان دروست بکات.

فەرمانرەوایی کورد و سیاسەتوانەکانی هیچ نەیانتوانیوە کیانێکی نەتەوەی دروست بکەن بەڵکو سێ پارێزگای هەریمی کوردستانیان کردوەتە دو ئیدارە و وەک قیادەش بونەتە چەند قییادە و کەس خەتی ئەوی دی ناخوێنی و هەر کەس بۆ بوکی خۆی گورانی ئەچرێ.

کاکەیەکانی هەریمی کوردستان کە پێکهاتەێکی گەورە و  دانیشتوی هەریمی کوردستان و ژماریان دەگاتە نزیک ٥٠٠ هەزار کەس و لە رەگ و ریشە کوردن و بە ئایینیش هەر کوردن یەکیک بوون لە قوربانیانی دەستی دو ئیدارەیی و بێ تگبیری  فەرمانرەوایی کورد.

تێبینی

سەرەتای هاتنە سەر حوکمی کۆماری ئیسلامی دەوڵەت و ملەتی بە ئایین ئیسلام فشارێکی زۆریان خستە سەر یارسانەکانی روژهەڵاتی کوردستان بە جورێک یارسانەکان  هەموو دارایی خویان فروشت و چەک و تەقەمەنیان کڕی بۆ شەری مان و نەمان دژی دەوڵەتی ئێران و لە گەڵ دەسڵات و هێزە چەکدارەکانی ئێرانی توشی شەڕ بوون و بەکرێگیراوێکی زۆری ئێرانیشیان کوشت،یەیکیک لە رێبەرەکانی یارسان بەناوی سەید قاسم ئەفزەڵی شائیبراهیمی کە ئێستا لە ژیان نەماوە گوتی دەوڵەتی ئێرانی مەجبورە ئێمە وەک عەلی پەرست بناسێ و فشارەکانی بۆ سەر خەڵیکی یارسان کەم بکاتەوە لە بەر ئەوەی ئێمە کوردین و ئەوان هەز ناکەن لە وشەی کورد بوونمان کەڵک وەر بگرین کارێکیش ناکەن ئێمە رێزی کورد هەڵبژێرین   پێان خوشە بە عەلی پەرست مامەڵەمان لە گەڵ بکەن نەک وەک کورد،قسەکانی ئەو بیرمەندەی یارسان راست دەر چوون، شەری نەتەوەی کورد و دەوڵەتی ئێران دەستی پێکرد هەر  زوو خمینی لە پەێامێکدا کە ئاراستەی برا یارسانەکانی کرد، ڕاگەیاند ئەگەر ئێوە حەزرەت عەلی بە حەق دەزانن ئێمەش ئەهلی هەقین ،(ئەهل هەق ناوێکە کە دەوڵەتی ئێران بۆ یارسانەکانی روژهەڵات بە کاری دێنێ).

ئێستا وا دەبینین دوای ٢٦ ساڵ فەرمانرەوایی کورد شیعەکان کارتی عەلی و شمشێرەکەیان بۆ کاکەیەکان خستوەتە رو وبە بیانووی ئەوەی ئەگەر شمشێری ئومەر زاڵ ببێ بە سەرتانا ملتان دەپەرێنێ بازار گەرمی بۆ دەسڵاتە رزیوەکەیان ئەکەن.

کاتێک حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ خزمەتگوزاریک پێشکەش بە کاکەیەکان ناکات و هەموو پێکهاتەکانی هەرێم بە حزبی کەرانیشەوە نوێنەریان لە حکومەت و پارلمانە پەک کەوتوەکەی هەرێم هەێە و بودجە و خزمەتگوزاری پێشکەش بە ئیدارەی ئەوقاف و مەلاکانی کوردستان ئەکرێ کە بانگ بۆ ئیسلام و خوای عەرەبان بدەن و لە هەمان مزگەوتیشەوە کە بە پارە و داهاتی خەڵک بەرێوە ئەچیت مەلا ئیسمائیل سوسەیەکان فتوای کافر و مورتید بوون دژی کاکەیەکان دەر ئەکەن و حکومەتی هەرێمیش نە چاوی ئەوانە ئەبینێ و نە گوی ئەو بانگەوازانە ئەبیسی بە دڵنیایەوە کاکەیەکانیش ژیانی خویان لە مەترسیا ئەبینن و رو دەکەنەوە شمشیرەکەی عەلی شیعەکان بەڵکو لە دەست شمشیرەکەی عومەر و مەلا ئیسمائیل سوسەیەکان بیانپارێزی.

من نازانم و بۆم هەزم ناکرێت کە ئەو بەرێزانەی ژێر ئەو ڕاگەێندراوەیان ئیمزا کردوە  بۆ راست هێرش دەکەنە سەر کاکەیەکانیتر و لە نێویانیشا لیزا کچی رێزدار فەلەکەدین کاکەیی من هاتکوو لە کەرکوکەوە پێوەندیان پێوە کردم و راستی روداوەکەیان بۆ گیرامەوە  پێم وابوو کەسانێکتر غەیری کاکەیی ئەو هەرەشانەیان لە لیزا خان کردوە.

ئێستا نە حەقە  و نە رەوا دەستەێک لە کاکەیەکان  بانگەواز بکەن  کە   ئەوان ئیسلامن و بەشێک لە شیعە و گولە بنیەنە کاکەیەکانیترەوە لە هاڵێکا کیشەی کاکەیەکان نەک تەنیا لیزا خان کچە تێکوشەری  یارسانی نیە ،بەڵکو لیزا لە رەگ و خوێنی خویانە و هەمیشە وەک شێرە کچێک خوازیاری ماف و داواکانی کاکەیی بووە

ئەو بەرێز و خوشەویستانەی ژێری ئەو ڕاگەێندراوەیان ئیمزا کردوە لە کاسانی زۆر بەرێزن و من لە نزیکەوە برێکیان دەناسم و کاسانێکن وەک پیری گەورە  و بە ناوبانگ، نەمر ئەدنان ئاخا ، هەتاکوو روژی ئەورۆ دلێرانە ئاینی یارسانیان پاراستوە و دڵنیام لە ئێستاش بە دواوە وە کو کیوەکانی شاهۆ و داڵاهو لە بەرانبەر هەموو سەختیەکانی ژیان بەربەرەکانی دەکەن و وەک باو گور گورە مەردەکەی کاکەیی ئەبنە مێژوێک بۆ نەتەوە و نیشتمانەکەیان و شاری کەرکوکی خۆشەویست و بە کویری چاوی نەیاران هەر کورد بوون و هەر کوردی رەسەن دەمیننەوە.

کاکەیەکانی کوردستان بە تایبەتی کاکەیەکانی کەرکوک هەموویان بێ جیاوازی پیاوانێکی دڵیر و بە بیر و باوەرن و نەک من هیچ کەسێک ناتوانێ پەنجەی تاوان و خەیانەتیان بۆ درێژ بکات ،ئێمە روژانە ئبینین هێزە سکولارەکانمان لە دەزگا راگەێندنەکانەوە و لە پێش چاوی هەموو دونیاوە  ئەڵێن ئێمە ئیسلامین و خەڵکی کوردیش موسڵمانە و برێکیان هەر دەرفەتێکیان بۆ هەڵکەوەێ زوو سەرێک لە مەکە و مەدینە هەڵدێنن و دەبنە حاجی،بەڵام ئەگەر کوردێکی کاکەیی لە ناچاری بڵێ من فڵانم خائینە خۆ فروشە گرێدراوی فڵان  وڵات و فیسان وڵاتە.

ئەگەر ئێوە راست دەکەن و ئەوەندە بە ئاینی ئیسلام هەساسن بۆ ژمارەی مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان لە عەرەبستان سعودی گەلێک زۆرترە؟

ئێمە یارسانەکانی روژهەڵات تەجروبە و ئەزموونی باشمان هەێە لە دەوڵەتی ئیسلام و شیعەی ئێرانی بە رێبەری قوتابیانی عەلی کە مەلاکانی ئێرانن بۆێە لێرەوە ئاموژگاری برا کاکەیەکانی خۆمان لە باشور دەکەین قەت و هیچ کات فریوی ئەو دەوڵەتە دڕندەێە و دار و دەستەکانی کە حەشدی نا شەعبی و هەموو لاێەنە شیعەکانی عێراقن نەخۆن و بە قسە و قەول  و قەراریان باوەر نەکەن .

ئەگەر  ئێوە توزێک لە کاتی خۆتان تەرخان بکەن و سەرێک لە دیاری داڵاهو و یارسانەکانی روژهەڵات هاڵهێنن کە لە رەگ و ریشە و خوێنی  خۆتانن و لێان بپرسن مەوقفی دەوڵەت وەلایەتی فەقی ئێرانی بەرانبەرتان   چۆنە بۆتان دەر دەکەوێ کە ملی شێرە پیاوانێکی یارسانی وەک زەمان،سەید کاکە،سەید ایبرایم،عەسکەر گوڵە ،کاکە ئەحمەدی،ئەحمەد سەیادی،جەمشێر کەواڵی شاپور ئەسپەری و سەدان شورە سواری دیکە  لە کوردانی یارسان هێشتا بە پەتی سێدارەی دەسڵات و حوکمی زوڵفەقار عەلی و سەید عەلی خامنیەوەێە و خەریکی گیان کیشانن. 

مەلاکانی ئێران و دار و دەستەکانیان کە هەڵگری شمشێرەکەی عەلی و ئیمامی زەمانن سێبەری رەشیان بکەوێتە هەر شوێنێک   توشی برسیەتی،  مآلوێرانی ،سێدارە ،رەشەکوژی ، زیندان و ئەشکەنجەی دەکەن و وەفایان بۆ هیچ کەسێک نیە جگە لە خویان و بیرە  چەپەڵەکەیان نەبێت.

یاری و کاکە هەمیشە و هەردەم چاوەروانە  کە  یارانی یارسان  لە کاتی تورەیی هەڵوێست نەگرن و بە هێمنی و لە سەرخۆ هەڵوێستی ئاشتیانە بگرنە بەر و نەچنە ژێر چەتری بیری توند و تیژی کە ئیسلام و شیعەگەری بەشێکیەتی .

ئاینی یاریش هیچ پێوەندی بە ئاینی ئیسلام و شیعەوە نیە و هیچ کام لە پەیام و رێنێوێنیەکان و دابونەریتەکانی یارسان لە گەڵ ئیسلام و شیعەی ١٢ و ١٣ ئیمامیوە ناگونجێ و خۆ بەستنەوە بە شیعەوە لە داخی عومەر خەێانەتێکە بە بیر و باوەری یارسان و نەتەوەی کورد.

هەڤاڵان و هاوبیرانی بەرێزم، یارسانیانی خوشەویست، هەموومان باش دەزانین و ئاگادارین کە حکومەت و دەسڵاتی چەند ساڵەی کورد و گەندەڵکاریەکانی وای کردوە کە ئێوەی بەرێز گلەی و گازەندەیکی زۆرتان هەبێت بە نیسبەت ئەو دەسڵاتە،بەڵام ئەو گلەی و گازندانە نابێ ببێتە هوی ئەوەی ئێمە مێژوی ئاینی یاری کە مێژوی رەسنی کوردە گرێ بدەینە ئاینێکەوە کە مێژوەکەی مروڤ کوشتن و کاولکاریە وکچ و ژن بە کوەیلە بردن.

دڵنیام لە ئەوەی کە لکاندی خوتان بە شیعەوە زۆر خەراب لە سەرتان دەکەوێت و مێژوو ئەوە بە خەراب لە سەرتان دەنووسێت بۆێە وەک براێکی بچوکی خوتان ئاموژگاریەکەم وەر بگرن و لە بابەت ئەو خاڵانەی کە دڵی هەموو کوردە  یارسانیەکانی ئیشاندوە رونکردنەوە  بدن و بڵێن کە ئەوە بیر و رای ئێوەی بەرێز نیە.

خوتان باشتر ئەزانن کە لە ئاینی یاری هەر کەسێک هەڵەکانی ببینی و هەوڵی راست کردنەوەی بدات داوای لێبوردن بکات وەک ئنسانیکی گەورە و بەخشندە دێتە ئەژماردن و لای باوەردارانی یاریش زیاتر لە جاران خوشەویستر دەبێت.  
هیوادارم حکومەتی هەریمی کوردستان ئەو نامە هەرەشە ئامێزەی کاکەیەکان بە جدی وەر بگرێت و کارێک بکات کە کاکەیەکان هەست بە مەترسی نەکەن لە سەر خاک و نیشتمانی خویان و ناچار نەکرێن پنا ببنە بەر شمشێرەکەی عەلی و دەسڵاتی شیعی،و ەوڵەتانی عێراقی و ئێرانیش ئەو هەلە بغوزنەوە و لە بەرژەوەندی مەرامە  گەڵاوەکانی خویان کاکەیەکان بە کار بهێنن.

عەلی فەزڵی کەواڵی

ali-fazeli