بانگەوازێک بۆ کونگرەی یاری کورد و گرنگی دەوری ژن لە نێو ئەو رێکخراوە

0
375

وەک هەموو لاێک ئاگادارن رێکخراو یاری کورد سەر بە کومەڵگای کوردی یارسان (کاکەیی) سەرقاڵی کونگرەی دومییەتی و قەرارە ٣١ی ٧ی ٢٠١٦ کە دەکاتە روژی یەکشەم ئەو کونگرە لە وڵاتی نوروژ لە لاێەن بەرێز سەید فەرهاد حەیدەری کەسایەتی ئاینی و دیاری یارسانەکان بکرێتەوە.

ئەوەی لێرە بۆ من وەک ئافرەتێکی کورد  سەر بە ئەو ئایین و فەرهەنگە گرنگە روانگەی یارسانە بەرانبەر بە مافی ژنان و دەوری ژنی یارسانی لە نێو رێکخراوە چالاکەکانی کوردە یارسانەکانە.

وەک دەر دەکەوێ لە بیر و رومانی ئایین و فەرهەنگی یاری بە چاوی رێزەوە سەیری دەوری ژن لە نێو کومەڵگا دا دەکرێت  و هیچ جیاوازیک نەخراوەتە بەین رەگەزی نێر و مێ لە لاێەن باوەرداران و رێبەرانی یارسانەوە.

بۆێە من پێم واێە ئەرکە لە سەر شانی ئێمە ژنانی کورد بە گشتی و ژنانی یارسانی بە تایبەتی کە شان بە شانی پیاوان لە هەموو بوارەکاندا بۆ پێش خستنی دەنگی رەوای ژنانی کورد کار و خەبات بکەین و نەێەڵین ناسنامەی زێرینی ئەو ژنە بوێرانەی نیشتمانەکەمان ون بێت کە شێرانە لە بەرانبەر هەموو سەختیەکانی ژیان و دوژمنی دژ بە کورد روحیان سپاردوەتە خاکی پیروزی وڵات.

من دڵنیام کە رێکخراو یاری کورد وەک برێک لاێەنی بە ناو یارسانی تەنیا بە دروشم لاێەنگری  روڵی ژن لە کومەڵگادا ناکات و ژنان ئەتوانن دەوری کاریگەریان هەبت لە پتەو کردن و بە ئامانج گەیاندنی دەنگی رەوای خویان لە رێزی یاری کورد.

ئێمە وەک مروڤ ،وەک ژنی کورد و وەکوو دایک باشتر ئەتوانین و ئەرکیشە لە سەر شانمان هەوڵ بدین بۆ پتەو کردنی یەک رێزی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و دایم وریا بین نەهێڵین هیچ نەێارێک  درز بخاتە نێوانمان .

من لە سەر ئەو باوەرەم کە ژنان لە هەموو کەس باشتر ئەتوانن هەوێنی ئاشتی بن و کارێکی وا بکەن کورپەی کورد دەستی لە نێو دەستی یەکتر بێت و نیشتمان و نەتەوەی کوردیش لە دوبەرەکی و ماڵوێرانی دور بخەنەوە و بزە بخەنە سەر لێوی هەموو کوردێکی دڵسوز و نیشتمان پەروەر .

بۆێە بە ئەرکم زانی لە رێگای ئەم چەند دێرەوە داوا لە هەموو ئەو دایک و خوشکانە بکەم کە توانای کار کردنیان هەێە و هەز دەکەن وڵات و نیشتمانی ئێمە پڕ بێت لە خوشەویستی و دوستی و فەرهەنگی  پێەکەوە ژیان، بێەن هەتاکو بە یەکەوە بۆ ئەو ئامانجە پیروزە کار بکەین و تووی ژیانێکی پڕ لە خوشەویستی لە نێو پێکهاتەکانی پارێزگای کرماشان و ئیلام و گشت کوردستانی گەورە بچێنین و ئەرکی دایکایەتی خومان بە جێ بگەێنین.

بە رێز و سپاسەوە و بە هیوای سەرکەوتن بۆ کونگرەی یاری کورد و رزگاری یەکجاری کوردستان لە بندەستی

گوڵزار ئەڵماسی لەندەن ٢٠.٦.٢٠١٦

golzar n