ئەندامێکی چالاک و دڵسۆزی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان لە باشوری کوردستان و شاری کەرکوک تیرۆر کرا

0
535

بە داخێکی زۆر گرانەوە ئەورۆ ئاگادار کراین کە مامۆستا سەفا کەڵهور  خەڵکی کرماشان کە نیشتەجێ بوو لە باشوری کوردستان و لە زانکۆی گەرمیان  وانەی لە بواری مێژووی دەگوتەوە چەند رۆژ پێش ئێستا لە شاری کەرکوک تیرۆر کراوە بەڵام ئەورۆ توانیویانە ناسنامەی دیاری بکەن و دەر کەوتوە ئەو کەسە کە تیرۆر کراوە مامۆستا سەفا کەڵهور مامۆستای زانکۆ و ئەندامی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستانە.

جێ وە بیر هێنانەوەیە کە مامۆستا سەفا پێش  گیان لە دەستدانی زۆر جار لە سەر حەشدی شەعبی و جنایەتەکانی حەشد در حەق بە گەلی کوردستان زۆر بابەتی دەنووسی و بەڵاوی دەکردەوە.

مامۆستا سەفا بە هۆی ئەندام بوونی لە یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان چەند جارێکیش لە لاێەن تاقمێکی پاوانخواز لە هەریمی کوردستان هەرەشەی لێ کرابوو کە ئەگەر نزیکایەتی لە گەڵ یەکێتی بکات و لە ئەندامیەتی دەست هەڵنەگرێت ناچارن ئقدامی لە گەڵ بکەن.

ئێمە پێش بریاری هێزە ئەمنیەکانی هەریمی کوردستان ناکەوین و چاوەرێ دەکەین کە دەزگاکانی هەرێم راپورتی کۆتایی لە پێوەندی بە مەرگی مامۆستا سەفا کەڵهور دکتورای بورای مێژوو  ئاشکرا بکەن.

یەکێتی شؤرشگێرانی کوردستان بە بۆنەی گیان لە دەستدانی مامۆستا سەفا کەڵهوڕ خەباتکار و تێکۆشەر پڕ بە دڵ سەرخۆشی خۆی ئاراستەی گەلی کوردستان و بنەماڵەی بەرێز و سەربەرزی مامۆستا سەفا و هەموو ئەندامان و سەرکردایەتی یەکێتیمان دەکات و چاوەروانیمان لە هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەێە کە بکوژانی مامۆستا سەفا دەست نیشان بکەن و بە سزایان بگەێنن.

یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان کۆمیتەی ناوەندی ٢٧.١٠.٢٠٢٠