ئەشرەتی کەواڵی گوران لە پارێزگای کرماشان روژهەڵاتی کوردستان

0
1018

ئەشرەتی کەواڵی پێکهاتوە لە ٨ گوند بە ناوەکانی١- کەواڵی گوران ٢- دستەک لە زهاو ٣- کولینەی زەهاو ٤- خێل میرزاحسین  زەهاو ٥-بانیاران میرزاحسین گوران٦-خێڵ ئەلکە پیران  کەواڵی لە قەڵازەنجیر قەڵخانی ٧-عەلیەکەی گوران٨- تورکە لە ناوچەی گوران.

ئەشرەتی کەواڵی لە دێر زەمان سەر بە هوزی گەورەی هەمەوەند بوون لە باشوری کوردستان.

هوزی هەمەوەند یەکێک بوون لە ئەشرەتە بە ناوبانگەکانی کورد و دژی داگیرکەرانی کوردستان شەری زۆر گەورەیان کردوە.

لە دوا شورشی هەمەوەندەکان دژی سوپای ئوسمانی ئەشرەتی هەمەوەند هەڵکشان بەرەو ناوچەی بەمو و قەسری شیرین .

همەوەندەکان لە ئەو کات و ساتانەدا توشی زۆر دابران و ئاوارەی هاتن و ناچار کەوتن بۆ رزگار بوون لە دەست داگیرکەرانی ئێرانی و ئوسمانی نازناوی خویان بگورن.

ئەشرەتی کەواڵی لە همان هوزی هەمەوەند بوون کە دابران و چوون  لە جێگاێک لە ناوچەی گوران جێگیر بوون کە چەند تەپوڵکەی هەێە شینە بە فارسی آبی و بە کوردی کەڵهوری کەوو هەر بۆێە نازناوی کەواڵی واتە ئەو هوزەی لە نێو تەپووڵکە کەوەکان یان شینەکان دەژیان بڕا بە سەریانا.

دوای زیاد بوونی هەشیمەتی هۆزی کەواڵی یان ئەوڵادەی باوە پیروەلی مەجبوور کەوتن بۆ بژیوی ژیان رو لە شوێنەکانیتر بکەن ،هەر بۆێە ئێستا دابەش بوون بە سەر چەند گوندی ناوچەی گوران و قەڵخانیدا.

بەڵام بە خوشیوە هوزی کەواڵی هەموویان مێژوی خویان ئەناسن و پێوەندیکی باش لە نێوانیاندا هەێە.

ئەشرەتی کەواڵی هەموویان کوردن و  هەر هموویشیان سەر بە ئاینی یارین کە لە باشوری کوردستان بە کاکەیی ناسراون.

ئەشرەتی کەواڵی هەموویان موریدی پیرانی میرەبەگین لە گوندی جاماز و بانملە  کە هڵکەوتوە لە ناوچەی گوران پارێزگای کرماشان.

٣ کەس لە ئەشرەتی کەواڵی لە تەمەنی گەنجی رو لە ئێراق دەکەن و لە شاری بە‌غداد نیشتەجێ دەبن ئێستا ژمارەی خێزانی ئەو سێ کەسە کە دانیشتوی شاری خانەقین و بەغدادن دەگاتە ٥٧ نەفەرە .

ئێستا بە خوشیەوە دوای روخانی رێژیمی عێراق و ئازاد بوونی بەشێک لە نیشتمان پێوەندی نێوان ئەو ئازیزانە ئاسان بووتەوە بەردەوام هاتوچوی ئەشرەتەکەیان دەکەن لە روژهەڵاتی کوردستان .

لە نێو ئەوڵادەێ باوە پیروەلی زۆر کەسی ناودار هەڵکەوتوون وەک میرزاحسین سوهرابی، قویخا قەمەر سوهرابی. قویخا احمد کەریمی، علیبەگ مردادی، محمد هاجر مورادی ،ئەلکە پیران کەواڵی قەڵازەنجیر قەڵخانی، جەمشێر و نەسور کەواڵی و عەلیجان مەحمەدی و مەڵک محەمەد مەحمەدی و شامراد مورادی و شەریف کەواڵی.

ئێستا ئەوڵادەی باوە پیروەلی هەمەوەندی کە ئێستا نازناوی کەواڵی براوە بە سەریاندا سەرەرای ئەو گوندانە ئاماژەمان پێ کردون لە ئەم شارانەی کوردستان و دەرەوەی کوردستان ژیان بە سەر دەبەن.١-سەرپێڵ زەهاو ٢-کرندی غرب ٣-شائاباد ٤-کرماشان-٥-هەمەدان ٦-مەلایر٧-کەرەج ٨-تاران٩-شیراز ١٠- خانەقین ١١-بەغداد ١٢-سویس ١٣-ئەڵمان ١٤-دانمارک ١٥ سوئد ١٦-نوروژ ١٧-نگلستان١٨-تورکیە.

بە هیوای ئەو روژە کە روژهەڵاتی کوردستان لە داگیر کاری فارس رزگاری بێت و هەموو ئەشرەتی کەواڵی و هەموو هوزی کورد بە یەک شاد بنەوە.

عەلی فەزلی ١٠.١.٢٠١٤

1243959_234033683414009_855233528_o194158_151478761669502_1804981254_o (1)2 sh3 k4 k10 k11 k12 k13 k14 k419753_10150660677912394_1327683227_n