ئەزیەت و ئازار کوردە یارسانیەکان لە لایەن کوماری ئیسلامیەوە

0
462

روژی  2.6.2013 دو کورد سەر بە کومەڵگای یارسان دەچنە بەر فەرمانداری ھەمەدان بۆ دەربرینی نارەزایەتی.

فەرمانداری ھەمەدان دەزانێ کە سمێڵ لە ناو یارسانەکان زۆر پیروزە ھەردوکیان دەگرن و سمیڵیان دەتاشن.

کەسێک بە ناوی حەسەن رەزەوی ئەویش ھەر یارسانی دەبێت بە مەبەستی دەبرینی نارەزایەتی بەرانبەر بە کردەوەی فەرمانداری ئاگر لە جەستەی خوی بەردەدا کە دەبێتە ھوی سوتانی شەست دەرسەدی جەستەی ئێستا لە نەخوشخانەیە.

ئەورو 5.6 .2013 کەسێکتر بەناوی تاھری بۆ دەربرینی نارەزایەتی بە زوڵم و ستەمی کوماری ئیسلامی بەرانبەر بە کومەڵگای یارسان دەچێتە سەر قەبری بابە تاھر ھەمەدانی ئاگر لە جەستەی خوی بەردەدا کە دەبێتە ھوی گیان لە دەست دانی.

بە  پێ ئەو ھەواڵانەی بە دەستمان گەیشتوە ئێستا یارسانەکان ئامادەکاری ئەوە دەکەن ھەڵویستیکی توند بەرانبەر کوماری ئیسلامی نیشان بدەن.