یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان و خەبات لە پێناو یەکسانی و سەربەخۆی کوردستاندا

0
213

یەکێتی شۆڕشگێڕان کوردستان (RUK) بە  دانانــی پــلان و پرۆگــرام و چارەســەری گونجــاو بــۆ گەشــەكردن و خزمەتی زیاتر  لە رێی سەربەخۆی و رزگاری یەکجاری نیشتیمان لەدەس داگیرکەران تێدەکۆشین، 

هــۆكارە بنچینەییــە ناوخۆیــی و هێــزە بزوێنەرەكانــی ناو یەکێتیکمان دەستنیشان دەکەین و بە  گرنگتریـن هـۆكاری بنچینەیـی پەروەردەی سیاسی ئەندامانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستانە، کە ناسینی نیشتمان و خەبات لە پیناوی کوردستانی بوون دایە.

 ئامانجی یەکێتیکەمان نەتەوەی خوازییە کە لە بواری پاراستنێ کولتووری کوردستانی، خاک و زمان  بۆ هەموو قشریکی نەتەوەکەمان و خەبات بۆ  رزگاری یەکجارێ نیشتیمانە داگیر کراوەکمانە.

 رەنگـە زۆر كەموكـوڕی و هەڵـە لـە کاری پەروەردەیمان دا هەبێـت، کـە پێویسـتی بـە راسـتكردنەوە و دەوڵەمەندكـردنە، تەواو هەولی خۆمان دەدەین  بە بڕیــاری رێ خۆشــكردن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان ، یــان ناسینی ئەو کەند و کۆسپانەی کە  رێگــری لــە گەشــەكردنی بــاری سیاسەتی حزبیمانە دەدن،  بە بن برکردنیان سەرکەوتنی بەرچاو بە یەکێتیکمانەوە  ببینین،  بۆ نەتەوەی بیر دەکەینەوە، سروشـتی کۆمەڵگەکان و خســڵەتەكانی لەیەكتــریمان  جیادەكاتــەوە،  چۆنیەتــی ئەم سروشــت و خســڵەتانە نەتەوە  پێک دینن کە کورد لە هیچ یەک لەو خسلەتانە سروشتی ناوچەکە و  مێژوویش  تەنانەت  لەگەڵ داگیرکەران تێکەل نیە وە  هاوراش  نین، بەلکو مێژووی ولاتە داگیر کراوەکمانە کە تێکەل بە مێژوە دەستکردانی خۆیان دەکەن کە ئەم مێژووە دەستکردانەش ناتوانن  نەتەوەی کورد لە  ناو  خۆیان بتوینیتەوە. یەکێتی شۆرشگێران کوردستان  بریاری سیاسـی ئـەو  نەتەوە  دەدات کە سەدان ساڵە وڵاتە داگیر کەرەکان بە تەواوەتی هێزی سەرکوتکەرانەوە  بە زیندان، شکنجە، ئیعدام و ئەنفال  دەیانەوەیت هەموو کەسایتی و مێژووی نەتەوەیەک  بسڕنەوە . لێـرەدایە کە یەکێتی بە خۆ رێكخسـتن و سیسـتمی تۆخ نەتەوەی و خەبات و بە ئامانجی سەربەخۆی نەک لەقالبی شۆعاری سیاسی بەڵکو بە تەوەاوی توانامان  بەرەو چاک سازی  سیستەمی حزبیمان و کاریزامای بۆنمان لە پێناوی ئامانجی پیرۆزی یەکیەتیمانە کە دیاری کردنی مافی چارەنووسە کە.

یەکیتی شۆرشگێڕانی کوردستان (RUK) بە شیوەی ئەنجومەن بەریوە دەچێت و بەو جیاوازیەی کە تا چەند ساڵ لەوەو پێش  یەکێتیەکمان بۆ  بەڕێوەبردنــی حزبی   كەوتۆبوە  سـەر رۆڵ و توانـای تاكـەكەسی کە  هەمیشە بریاری تاکە کەسی  روو لە شکەست و دیکتاتوریت و بریاری کە لە بەرژەوەندی گەل نەبوبێت دراوە، تەنانت لە سەر هیچ کام لە ئامانجەکانی حزبی سەرکەوتوو  نەبووە و نەچووتە بواری جێبەجێ کردن   و پەروەردەیەکی ئەوتـۆی دروسـت نەكـردووە، بـۆ بوونـی دەزگای سیاسـی و ئیـداری لـە بەڕێوەبردنـی دام و دەزگاێکی  باش بۆ یەکێتیەکەمان.

 ئەمڕۆکە ئەندامانی رێزەکانی یەکێتیەکمان   چە ئەندام چە لایەنگەران دەتوانن ڕا و بۆ چوونی خۆیان پێشکەش بە دەستەی سەرکردایتی بکەن و بریارەکان لە لایەن سەرکردایتی  تاوتۆ بکریتەوە تا بێتە بواری جێبەجێ کردن، یەکێتی جیاوازییەكـی ئەوتـۆ لە نێـوان ئەندامـان و کادرەکان و برپرسانی خۆی دا نابینێت و هەموو دەتوانن بۆ چاک سازی و  بریاری سیاسی ناو حزب  کاری رێکخستن بکەن کە لە بەرژەوەندی نەتەوەکماندا بێت. ئەم شێوە کار کردنە نەبووە  یـان زۆر كـەم بـووە. بەرێوبردنی حزب لەلایەن تاکە کەسێکەوە دەبیتە هوکاری  ململانــێ و گــرژی و شــەڕ و گێچــەڵ لە ناو ئەندامانی حزبی لە   سەرکردایەتی  حزبەکان ئەو بریارە تاکە کەسیانە  بوتە هوکاری ئەوەی کە پێشمەرگە و ئەندامەکان   گەشـەكردن و گۆڕانـكاری  لە خۆیان بکۆژن و سەرکردەی حزبی بکەنە پێغەمبەرو تەنانەت وەک بت بێ پەرستن کە هەمووی ئەمانە پەروەردەی نادروستە، کە توندوتێژییەكــی زۆری لــە نێــوان ئەندامانی حزبە جیاوازەكانــدا لێكەوتۆتــەوه کە تەنانەت ئەم شێوە خەباتە پێشی بە پێشکەوتن بە حزبەکانیان لە بواری فکریەتیانەوە گرتوە و لە شوێنی خۆیان چەقیان بەستوە.
 کەسانی کە نەیانەوێت جیاوازی لە ئەم سیستمە شکست خواردوو چەق بەستوە بجولێت و رووشنفکران و تێکۆشەران بە خائین و جاش پێناسە بکەن لە کاتیکا  گـۆڕان و گەشـەکردن، بوژانـەوە، تازەبوونەوە و هۆکارە ده‌ره‌كیه‌یکان بۆ نوێ  بوونەوەی حزبیمان، کە  بریتین‌ له‌ خۆ رێک خستنمان لەگەڵ هه‌ل و  مه‌رجی جیهانی به‌ شێوه‌یكی گشتی و بارودۆخی ئێستای کوردستان بە تایبەتی چۆن ئەتوانین ئەو ئامانجانە بپێکین کە بە دەێان ساڵە خوێنی بۆ دەبەخشین؟.
چون دگینە لووتکەی سەروەری، لــە لێكۆڵینەوەکاندا لەسەر ئەو نەتەوانەی کە وڵاتەکانیان لەدەس داگیر کەران رزگار کردووە  دەبینین کە بە  گۆڕانــكاری و پێشــكەوتن لــە شیوەی خەباتیان سەرکەوتنیان بەدەس هێناوە نەک بە هەڕەمەكــی بە دەس کەوتبێت، بەڵکوو بە پەروەردەی دروست توانیویانە ئەو هێز  و پەتناسیلەی بەدەس بێنن کە توانای شۆڕشیکی  نەتەوایەتی هەبێت،  کە تەواوی مافە نەتەویکانیان بەدەس بێنن و دەستی داگیر کەران لە خاک و نیشتمانەکەیان دابڕن، بەڵام  زؤر جاریش  هەڵوومەرجی ناوچەکە  هۆکاری ئەم سەرکەوتنانە بوە کە دوای کوماری کوردستان ئەو هەڵومەرجە زێرینە کە کۆماری کوردستانی پێک هینا زۆر هەلومەرجی دیکە لە ناوچەکە هەڵکەوەت لە   ڕۆژهەڵاتی کوردستان  و بەشە کانی دیکەی کوردستان ئەو هەلە رەخساوە کە شۆڕشی گەڵانی ئێران بە دژی رێژیمی پاشایەتی باشترین و گونجاوترین کات بوو بۆ راگەیاندنی  سەربەخۆی کوردستان.
لە ئەو هەل و مەرجەدا هیچ ئاسۆێک لە نێو حزبەکانی روژهەڵات بە دی نەدەکرا کە باس لە کیانێکی سەربەخۆی کوردی بکەنەوە تەنیا بە چەند دورشمی لاوەکی وەک خودمختاری سەرەنجی خەڵکی کوردستانیان گۆری و لە کۆتاییش شەرێکی نگریس و ماڵ وێرانکەریان تووشی ئەو خەڵکە کرد کە بە دەێان ساڵ بوو لە هەلێکی وا زێرین دەگەران بۆ ئەوەی بەرگری لە ماف و ئازدیەکانی خۆیان بکەن و ببنە ئەو هێزەی کە هیچ داگیرکەرێک نەتوانێ بەرەنگاریان بێتەوە.
هیوادارین کە ئێمە و خەباتکارانی دیکەی وڵاتەکەمان بتوانین لە کاتی پێویست و گونجاو داواکاری گەل و نیشتمانەکەمان کە سەربەخۆی و رزگاری یەکجاری وڵاتە بەرز بکەینەوە و چۆک بۆ هیچ زۆردارێک دا نەدەین و بۆ ئەو ئاواتە پیروزە هەموو تواناکانی خۆمان بخەینە گڕ دڵنیام کە سەرکەوتن بۆ گەل و نیشتمانە .

مەنسور تەها ٢٦.٥.٢٠١٩