ئەورۆ شەمە ٢٩.٨.٢٠٢٠ لە شاری اشتوتگارت آڵمان گرد بوونەوەێکی نارەزایی ساز کرا بە مەبەستی شەرمەزار کردنی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە گرتن و لە سێدارەدانی لاوانی ئازادی خوازی کوردستان و ئێران لە لایەن ئەو رێژیمە جنایەتکارەوە.
لاێنگران و ئەندامانی رێکخراوی یاری کورد و یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان بەشداری چالاکانەیان کرد لە ئەو گرد بوونەوەدا و بە دورشمی نە بۆ سێدارە و گرتن و زیندان کردنی لاوانی کوردستان و ئێران رێژیمی مەڵاکانی ئێرانیان شەرمەزار کرد و نارەزایەتی خۆیان نیشان دا سەبارەت بە کردوەکانی رێژیمی ئێرانی دەر حەق بە گەلانی ئێران.
کۆمیتەی سازمانی یاری کورد و یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان ئشتونگارت ئاڵمان ٢٩.٨.٢٠٢٠
Likes
(4)Dislikes
(0)


دوایین بۆچون آخرین دیدگا