ئەورۆ پێنج شەمە رێکەوتی ١٠ی ئوکتبر ٢٠١٩ کوردانی سویسرا بە مەبەستی ئیدانە کردنی دەوڵتی فاشیستی تورک و پشتیوانی لە گەلی کورد و شەروانانی دلیری رۆژئاوای کوردستان رژانە سەر شەقامەکانی ژنڤ و بە دورشمی ئەردوخان فاشیست و روژئاوا ناکەوێت هەست و سۆزی خویان بۆ گەلی کورد لە رۆژئاوا دەر بری و رق و قینەشیان نارد بۆ دەوڵەتی دوژمن بە کوردی تورک و ئەردوغانی دڕندە.
لاێەنگران و ئەندامانی رێکخراوی یاری کورد یارسان و یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی بەشداری چالاکانەیان لە ئەو گردبونەوەێەدا کرد و بڕیار واێە سبهەینێ دیسان بە هیز و خوروشێکی زۆرەوە بچنە سەر شاەقامەکان و پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی کورد لە خۆرئاوا دەر ببرن و هێرشی دەولەتی تورک بۆ سەر نیشتمانی کوردان لە خۆرئاوای کوردستان ئیدانە بکەن.
رێکخراوی یاری کورد یارسان و یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Likes
(2)Dislikes
(0)


دوایین بۆچون آخرین دیدگا