کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ شەممە (٢٧ی کانونی دووەمی ٢٠١٩) بڵاویکردووەتەوە رایگەیاند، ئیدارەی هەرێم و ئەو کەسانەی کە دەبێت گەل لە بەرامبەر هەڕەشەدا بپارێزن، خەڵک بە ئاژاوەگێڕ ناودەبەن.

راشیگەیاندووە، هەڵوێستەکانی حکومەتی هەرێم و پارتی سەبارەت بە رووداوەکانی شێلادزێ بوێریی بە تورکیا دەدەن و رێگای کۆمەڵکوژی زیاتر خۆش دەکەن.

کەجەکە لە درێژەی رەخنەکانیدا لە نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، ” پارتی ساڵانێکە بە وتنەوەی ئەوەی کە ئەگەر پەکەکە لێرە نەبێت، تورکیا بۆردومانی ناوچەکە ناکات، خەریکی چەواشەکردنی گەلە و ڕەوایی بە هێرشەکان دەدات. ڕاپەڕینی گەلی باشووری کوردستان لە دژی هەڵوێستی ئەوانە “

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، شەهیدبوونى هاوڵاتیانى هەرێم بەهۆی بۆردومانەکانى تورکیا، هۆکارەکەى بوونی پەکەکەیە لەو ناوچانە، هاوڵاتیانى ناوچە سنورییەکان ئاگادارکراونەتەوە کە نەچنە ئەو شوێنانەى کە تورکیا بۆردومانى دەکات.

Likes(1)Dislikes(0)