لە کاتی هێرشی داعشی عەربی بۆ سەر نیشتمانی کوردان ژمارەێک گوندی کاکەیی لە لایەن پیاو کوژانی ئەو تاقمەوە دەستی بەسەردا گیراو کوردانی کاکەیی لە ماڵ و ژیانی خویان ئاوارە بوون.
ئاوارە بوونی برا کاکەیەکان لە زێدی باب و باپیرانیان لە لاێەن تاقمێکی تروریستی ئسلامیەوە هەموو کاکەیەکانی لە پارچەکانیتری کوردستان و دەرەوەی وڵات خەمبار کرد.
کومیتەی یاریکورد لە وڵاتی بریتانیا دەستی کرد بە خرکردنەوەی یارمەتی بۆ ئەو برا کاکەیانە کە لە ماڵی خویان ئاوارە بوون.
کاکەیەکانی بریتانیا تونیان یارمەتیکی باش کۆ بکەنەوە بەڵام بۆ ناردنەوەی ئەو یارمەتیانە توشی کێشەێکی گەورە هاتن پێوەندی کرا بە هاورێانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ئەوانیش بە خوشیەوە ئاسانکاریکی باشیان کرد و هەموو یارمەتیەکانیان هەواڵەی باشوری کوردستان کرد .
ئەو یارمەتیانە لە لاێەن دوستان و هاورێانی یاریکوردەوە بە زوترین کات لە باشوری کوردستان بە سەر لێقەوماواندا دابەش دەکرێت.
کاناڵی کوردسات راستەخۆ گواستنەوەی یارمەتیەکانی بەڵاو کردەوە .
ئێمە وەک بەرێوەبەرانی رێکخراوی یاریکورد سەر بە کومەڵگای کوردی یارسان سپاسی هاوکاری هاورێانی بەرێزی یەکیەتی نیشتمانی دەکەین لە وڵاتی بریتانیا هیوادارین نمونەیان زۆر بێت.
کومیتەی رێکخراو یاریکورد وڵاتی بریتانیا رێکەوتی ١٠.١٠.٢٠١٤
10718724_778499328874971_935809159_o10720334_778499245541646_1168823007_o10677106_778569388867965_26110556_o

Likes(0)Dislikes(0)