کۆماری ئیسلامی ئێران  لە سەرەتای بە دەستەوە گرتنی دەسڵاتی شومی خوی بە سەر گەلانی ئێراندا بۆ مانەوەی لە دەسڵات پەنای بردوەتە بەر توندوتیژی بەرانبەر نەیارانی و خەڵکانی ئازادی خواز لە سەرتاسەری وڵاتی ئێران و بە داێان و هەزاران روڵەی ئازادیخواز لە هەموو گەلانی ئێران لە سێدارە داوە  یان بێسەروشوێن کردوە و زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی پڕە لە مروڤگەلی ئازادی خواز .
دەوڵەتی تیروریستی ئێرانی بە رێبەری مەلاکان بە ئەوەشەوە نەوستاون و لە دەرەوەی سنورەکانی خویان دەستیان داوەتە تیرور و قڕ کردنی نەیارانی و لە هیچ گۆشەو کونجی جیهان شوێنێک نابینی دەستی تیروریستانی کۆماری ئیسلامی بە خوێنی ئازادی خوازانی ئێرانی سوور نەبووبێ.
ئەگەر دوێنە و لە پێش چاوی هەموو دونیاوە دەوڵەتی ئێران بە هاوکاری دەست و پێوەندەکانی لە عێراق هێرشی کردە سەر هێزە بێ چەکەکانی موجاهدینی خەڵکی ئێران و بە دەێان کەسی  لێ کوشتن و بە دیل گرتن ئێمە تەماشا چی بووین و هیچ بەرنامەێکمان نەبوو بۆ سناریوێکی لە ئەو شێوە بەرانبەر بە رۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە باشور تەنیا و تەنیا خۆمان تاوانبارین .
ئەورۆکە وا ئەبینین کە لە باوشی نەتەوەی کورد و لە سێبەری حکومەتێکی کوردی بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆماری سێدارەی ئێرانی بێ ترس لە هیچ شتێک تێکوشەرانی کوردی روژهەڵاتی کوردستان  موشەک باران  و تیرور دەکات و دەیارفێنێت بێ ئەوەی حکومەتەکەمان هەڵوێستێکی جیدی هەبێت .
تۆ بڵی خەڵکی باشوری کوردستان بە قەد خەڵکی بەسرەی باشوری عێراق پێان نەکرێت بە تۆڵەی براکانیان هەرچی دام و دەزگا و لانەی جاسوسی حکومەتی ئێرانە لە هەولێر و سلێمانی کۆ بکەنەوە و باشور نیشتمانی کورد لە تیروریستانی کوۆماری سێدارەی ئێرانی پاک بکەنەوە؟

گەلی سەربەرز و تێکۆشەری کوردستان

کەسایەتی، کۆڕ و کۆمەڵە بەشەردۆست و ئازادیخوازەکای ئێرانی و جیهانی
کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە،١٣٧٩/٦/١٧هەتاوی بەرانبەر بە (٢٠١٨/٩/٨) هاوکات لەگەڵ لە سێدارەدانی سێ رۆڵەی تێکوشەری کورد بە ناوەکانی ڕامین حوسەین پەناهی زانیار و لوقمان مرادی کە ماوەیەکی زۆر بوو لە زیندانەکانی کۆماری رەشی ئیسلامی ئێران بە تاوانی کورد  بوون بەند کرابوون، هێرشی مووشەکیی کردە سەر  بنکەکانی حیزبی دیموکرات لە کۆیە و بەداخەوە لەو مووشەک باران کردنەدا کۆمەڵێک تێکوشەری دێرێنی نیشتمانەکەمان و ژمارەێک  ژن و منداڵ گیانیان بەخشی و چوونە رێزی نەمرانی کورد و کوردستانەوە
لێرەوە و لە رێگای ئەم راگەێاندنەوە بە توندی  ئیدانە لە سێدارەدانی سێ روڵەی نەبەزی کورد ڕامین حوسەین پەناهی زانیار و لوقمان مرادی و  ئەم تۆپبارانە دەرهەق بە تێکوشەرانی روژهەڵاتی کوردستان لە باشوری کوردستان دەکەین و  پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی  خۆمان ئاراستەی كەسوكاری ڕامین حوسەین پەناهی زانیار و لوقمان مرادی و گیانبەختکردوانی كارەساتی 8ی ئەم مانگە دەکەین و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین

ئێمە رێکخراو یاری کورد(یارسان) یەکیتی شورشگیرانی کوردستان ڕایدەگەێنین کە مێژوو سەلماندوویەتی، كە  نە شەڕی چەكداری، نە تۆپباران و بۆمباران، نە راگواستن و زیندانی كردن و لەسێدارەدان ناتوانێ كۆتایی بەداوا رەواكانی  گەلی کورستان بێنێ و دوژمنانی کورد دەبێ باش بزانن  چارەنووسی وان لە چارەنووسی سەدام باشتر نابێت و گەلی کوردستانیش لە خەبات ناوستێت هەتاکوو خاک و وڵاتی خوی لە مروڤ کوژان و داگیرکەرانی کوردستان پاک نەکاتەوە.

سڵاو لە گیانی پاکی گیانبەختکردوانی هەشتی ئەم مانگە و هەموو ئەو روڵە تێکوشەرانەی گیانیان بەخشیە خاک و نیشتمان

سەرکەوێ خەباتی گەلی کورد بۆ ئازادی و سەربەستی

بروخێ رێژیمی تیروریستی کۆماری ئیسلامی ئێران

رێکخراو یاری کورد(یارسان) یەکیتی شورشگیرانی کوردستان

9.9.2018

 

Likes(3)Dislikes(0)