روژی یەکشەم ١٦.١١.٢٠١٤ هیزە سیاسیەکانی چوار پارچەی کوردستان لە لەندەن پایتەختی وڵاتی بریتانیا کۆبوونەوە بە مەبەستی تیشک خستنە سەری کارو چالاکیەکانی هێزە کوردستانیەکان لە وڵاتی بریتانیا.
بەشداربووانی کۆبوونەوەکە پێداچوونەوەێکیان کرد بە کارو چالەکیەکانی رابردوی ئەو هێزانە لە وڵاتی بریتانیا و بریاریان دا کە لە داهاتوو کاری زیاتر بکەن لە سەر دۆزی کورد و ناساندنی بە دەزگا پێوەندیدارەکانی ئەو وڵاتە.
هێزە بەشدار بووەکان جەختیان لە هاوکاری و تەبایی زیاتری هێزە کوردستانیەکان کردوە لە وڵاتی بریتانیا.
کاکی روستەم ئەڵماسی
نوێنەری رێکخراو یاریکورد لە وڵاتی بریتانیا بەشداری کۆبوونەوەی هێزە کوردستانیەکانی وڵاتی بریتانیا بوو.
رێکخراو یاریکورد کومیتەی بریتانیا ١٧.١١.٢٠١٤

kaki 2

Likes(0)Dislikes(0)