گەنجێکی کورد سەر بە کومەڵگەی یارسان خەڵکی گوندی بزمیراوای داڵاهۆ لە ئەشرەتی پشت ماڵە تەمەن ٢٥ ساڵ بە ناوی پەیمان زارەعی کوری حشمەت لە روداوێکی نادیار لە وڵاتی فینلەند و شاری هلسینکی پایتەختی ئەو وڵاتە کوژرا .
دوای کوژرانی پەیمان پولیسی ئەو وڵاتە سێ کەسی دەست بە سەر کردوە و هیشتا هۆکاری کوشتنی پەیمان رۆن نەبوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە ئەو کەسانە بەردەوامە کە لە لاێەن پولیسەوە دەست بەسەرن.
ماڵپەری سازمانی یاری کورد ویرای خەم و پەژارەێکی زۆر بە بۆنەی گیان لە دەستدانی پەیمانی جوانەمەرگ سەرەخۆشی گەرمی خۆی ئاراستەی سەرجەم بنەماڵەی پەیمان و گشت ئەشرەتی گەورەی پشت ماڵە و کومەلگای کوردی یارسان دەکات و هیوادارین کە بە زوترین کات بکەرانی ئەو تاوانە دەستگیر بکرێن و لیپیجینەوەیان لە گەڵ بکرێت و بە سزای قانوون بگەن .
ماڵپەری سازمانی یاری کورد ٩.٥.٢٠٢٠
Likes
(4)Dislikes
(0)


دوایین بۆچون آخرین دیدگا