یاری کورد

بە پێ هەواڵ و راگەێندراوەکان لە باشوری کوردستان هەوت روڵەی تێکوشەری کورد  لە کوردانی کاکەیی لە پێناو پاراستنی خاک و زێدی خویان شاری کەرکوکی خوشەویست گیانیان بەخشیوەتە خاکی پیروزی کوردستان و بۆ هەمیشە ماڵ ئاوایان لە ژیان و کاکە و کاکەیی واتە ئاینی کوردان  کردوە.
ناوی ئەو هەوت شەهید بەم شێوەی خوارەوەێە

١-سەید دڵشاد سەید خلیف کاکەیی

٢-فهمی مام ئەڵماس کاکەیی

٣-سەباح عاسی زاڵ کاکەیی

٤-سەرمەد خزعل کاکەیی

٥-هاکار فەتاح کاکەیی

٦-سەید محەمەد سەید مستەفا کاکەیی

٧-رەعەد غازی فەتاح زاڵ کاکەیی.

کاکەیەکان بە سەدان ساڵە هەڵگری بیر و باوەر و ئاینی کوردان بوونە و ئیستاش وا بینیمان هەوت شورە سواری سەربەرزی کوردستان لە پێدەشتەکانی گەرمیانەوە بۆ پاراستنی سەروەری باوە گورگورەکەی کاکەیی(یارسان) خویان کردە قەڵخان و  ئەو پەیامەیان بە  دوژمنی کورد و مروڤایەتی   گەێاند کە ئەوە هێشتا نەوەکانی باوە گور گور لێرە ماون و ئیجازە نادەن ئێوەی دڵرەق خاک و داب و نەریتیان لی داگیر بکەن و فێری مروڤ کوشتن  و ئاینی ترس و توقاندنیان بکەن کاکەیەکان فێری چاکە و کرداری چاک بوون و هەر واش لە دایک بوونە و بە هەمان شێوەش ماڵ ئاوای لە ژیان دەکەن .
ناوەندی هەواڵی یاری کورد سەرەڕای  سڵاو رێز بۆ گیانی پاکی ئەو ٧ روڵە تێکوشەرانەی کاکەیی سەرەخوشی گەرمی خوی ئاراستەی بنەماڵەی بەرێز و تێکوشەری ئەو قارەمانانە دەکات و خوی لە خەمیان بەشدار دەزانێ.
هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان
مەرگ و نەمان بۆ دوژمنان و داگیرکەران
ناوەندی هەواڵی یاری کورد

telegram.me/YARIKURD بۆ دیتنی نوێترین هەواڵەکان بە کاناڵ تلێگرامی یاری کورد پەیوەست بن

Likes(0)Dislikes(0)