ئەوڵ ئاخر یار

بە داخێکی زۆر گرانەوە رۆژی شەمە رێکەوتی ١٤ی ٣-٢٠٢٠ کەیومەرس عەزەمی تویشامی تەمەن ٣٧ ساڵ لە هاڵێکدا خەریکی کار کردن بوو لە ماڵەکەیاندا لە گوندی کولینەی زەهاو(کەواڵی) بە هۆی تەقینەوەی گولە تۆپێک  کە لە سەردەمی شەری ئێران و عێراق لە ژێر دیواری ماڵەکەیانداجێ مابوو گیانی لە دەست دا و بۆ هەتا هەتاێە کۆری یارانی جێ هێشت.

لە ساڵانی رابردوو بە دەیان کەس لە خەڵکی کورد بە گشتی و ناوجەی  کرماشان بە تایبەتی بە هۆی مین و تۆپە نەتەقیوەکانی سەردەمی شەری ئێران  و عێراق بونەتە قوربانی و گیانیان لە دەست داوە.

کەیومەرس عەزەمی تویشامی مروڤێکی ئازا و نەترس و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەی سەرپێڵ زەهاو و دیار گۆران و یارسان

بوو بە داخەوە قەدەر رێگای پێ نەدا زیاتر بژی  هەتاکوو لە خزمەت گەل و کومەڵگەی کوردی یارساندا بێت.

مەرگی لە ناکاوی کەیومەرس عەزەمی  خەڵکی ناوچەکە و دۆست و خزمانی خەمبار کرد

یادی ئازیزیان بەرز و بەرێز بێت و دەستی لە داوان یار و یارسان نەبردرێت

Bildet kan inneholde: 1 person

Likes(7)Dislikes(1)