محی الدین عزیز کوێخا سڵێمان فقێ وەیس هەروەها دایکی ناوی نەجمە ئەحمد محمد غەیبواللە قەرەسەنی یە کە ئەکاتە ئامۆزای مام سەلیم قۆچاغڵی کەسایەتی ناوداری تایەفەی قەرەسەنی لە ڕێبازی کاکەیی.
 تەقریبەن لە نزیک کۆتای سەدەی نۆزدەهەم لەساڵی ۱٨۹٥زایینی لە گوندی عەرەبکۆی لە ناوچەی کاکەیی و تاڵەبانی لە قەزای داقوق لە دایک بوە.
وە لە ڕۆژی دوو شەممە ۱۱/۱٤/ ۱۹۹٥زایینی کۆچی دوایی کردووە لە قەزای چەمچەماڵ.

کاتێک سوپای سەربازی لە عێراق لە ساڵی ۱۹۳٤ز بوو بە ئیجباری لەو کاتەدا باوکم سەربازی پێنەکراو ڕەوانەی ماڵەوە کرالەبەر گەورەی تەمەنی.

کە سایەتیەکی ناوداری بەرزی هۆزی چۆڵمەکیە چونکە لە بنەماڵەیەکی خانەدانی پایەبەرزی پابەند بەکۆنەوە لە دایک بووە. لەو ڕۆژەوەی ئەم هۆزە پەیدابووە لە کوردستانی عێراق پێنج  جار باوباپیری سەرۆکی ئەم هۆزەبونە بەفەرمی،کە بەم ناوانە دەست پێ ئەکات( ۱- جانەوەیس بەگ  ۲- کوێخا مەلاک شا  ۳- فقێ وەیس  ٤- کوێخا نادر  ٥- کوێخا سڵێمان ).

 

باوکم و هەریەکە لە مامەکان وەک سەرکردەیەکی زۆر مەزن  مامەڵەیان لە ناو هۆزی چۆڵمەکی کردووە هەرکێشەیەکی ئەم هۆزە هەبووبێت زۆر بەچاکی چارەسەریان کردووە و قەڵغانێکی زۆر گەورەبون بۆ عشیرەتی چۆڵمەکی لە بەر مەزنایەتی و  ئازایەتیان توانیان هۆزەکەیان لە زۆر شت بپاریزن لە بەرامبەر دووژمنەکانیان لە گەرمیان و کوێستان ناونگیان هەبووە لە بەر ئەوە خەڵکی ناچەکە بەڕێز و تەقدیرەوە سەیری ئەکردن و پشتیوانی فەقیرو هەژاربوون.

 

لە یەکەم شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی ۱۹٦۱ بووە بەهێزی بەرگری لە مامەکانم لە پارتی دیموکراتی کوردستان بەرامبەر بەڕژێمی ئەو کاتەی عێراق لە ژێر فەرمانی شەهیدی سەرکردە فاخر مێرگەسوری

 

لەساڵی ۱۹٦٦ز ماڵی باوکم و ماڵی مامەکانم توشی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هاتن لە گەڵ عەشیرەتێکی دیاری کراوی ناوچەکە لە چمچماڵ و ئەو عەشیرەتە پەیوەندیا بە ڕژێمی بەعسی ئەو کاتەی عێراقەوە کرد و بەرامبەر بە شۆڕشی ئەیلولی مەزن کە بەرزانی نەمر سەرکردایەتی ئەکرد و بە هەلیان زانی کێشەکەیان لە گەڵ بنەماڵەی عزیز سڵێمان واتە ماڵی باپیرم بکەن بەکێشەکی سیاسی و حکومەتی ڕژێمی بەعس و بەیایەوەری سەرۆکی عەشیرەتەکە ئاگادار کراینەوە باوکم و مامەکانم بانگکران بۆ دائیرەی قایمقامیەت چەمچەماڵ  ئەوانیش چوون بینیان سەرۆکی عەشیرتەکەو ئامرلیوای چمچماڵ و جەنابی قائیمقام دانیشتبون ئیتر ئەمایش دانیشتن و سەرۆکی عەشیرەتەکە وتی ئەم کاکەیی یانە کێشە بۆ ئێمە درووست ئەکەن لە ناوچەکە باگوندی گوورگەیی چاوسوور چۆڵ بکەن  و بڕۆن ئەگینا کێشەکە قوڵتر ئەبێتەوە دوای کێشەی دووژمندای لە نێوان ماندا ڕو ئەدات باشتروایە بە خۆشی بڕۆن سەرۆک عشرەتەکە بە باوکمی وت کاک محی الدین ئەگەر ئێوە یەکێک لە ئێمە بکوژن یان ئێمە یەکێک لە ئێوە بکوژین هەتاهەتایە ئەبینە دووژمندار بەخۆشی بڕۆن باشترە ئەگەر نەڕۆن لە حکومەت شکاتان لێ ئەکەم ئەڵێم پڕ ماڵیان پێشمەرگەیە ئاخیری هەروابی لیوای چمچماڵی هێنایەسەرمان و کۆچی پێکردین. جەنابی قایمقامیش کە کورد بو لە باتی قسەی باش بکات وتی ئەم کاکەیی یانە لە ملا مستەفا خراپترن بەرامبەر بەم ڕژێمە. قسەی کۆتایی قایمقام وتی ئەگەر یەکێکتان ببنە سەرۆک جاش واتە مستەشار فەوجێکتان بۆ ئەکەینەوەو لە گوندی گورگەیی دەرتان ناکەیین ئەگەر نەیکەن ئەوا چەند ڕۆژێکی تر ئەبێت کۆچ بکەن و بڕۆن بۆ لای بەرزانی.بەڵام ئامر لیوا عەرەب بوو لە کوردەکان دڵسۆز تر بوو  ئێمە وتی بە قسەی من بکەن بڕۆن لای بەرزان دوای ماوەیەکی تر بەسەربەرزی ئەگڕێنەوە بۆ گوندە کەتان چونکە سیاسەت بە دەور و کات گۆڕانکاری بەسەردا دێت ڕۆژێک دێت ئێوەش دەستان ئەڕوات  وەک ئەوان پەیوەندی بە ڕژێمەوە مەکەن قسەکانی ئەو دەرچوو دوای پێنج ساڵ.باوکم براگەورەبوو لە بنەماڵەی عزیز سڵێمان  بڕیاریدا کۆچ ئەکەین و تەنها بەرزانی هەڵ ئەبژێرین وە هەرواش دەرچوو باوکم بۆ گوندی  باوەفەتی بچوک و مامەکانیشم بۆ گوندی  گورگەیی سەرخاسە سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیر.

 ئیتر برایەکم و ئامۆزاکانم بون بەپێشمەرگە لە لای سەرلق شەهید وەلی ئەبوو شوارب کاکەیی لە پارتی دیموکراتی کوردستان.لە بەیان نامەی ۱۱ ئازاری ۱۹۷۰  بنەماڵەی عزیز سڵێمان گەڕانەوە بۆ زێدی ڕەسەن گوندی گورگەیی چاوسوور بەمەراسیمێکی شۆڕش گێڕانە گەڕانەوە بۆ ئەوەی هەموو خەڵکی ناوچەکە بزانێت کاکەیی یەکان خێڵ ماڵی عزیز سڵێمان بەسەربەرزی گەڕانەوە  بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان.لەدوای ئەوە یەکسەر حاجی شێخ قادر خەڵکی گوندی سۆتکە لە ناحیەی ئاغجەلەر ئاشتی کردینەوەو ڕێکیخستین و لەو ڕۆژەوە سوپاس بۆ خوای گەورە کێشە ڕووی نەداوە لە نێوان سەرۆکی ئەو عەشیرەتە و بەڵکوبوینە بەبرا هەردوو لامان زۆر زۆر ڕێز لە یەکتری ئەگرین وە ژن و ژنخوازی هەر لەمێژەوە هەبووە لە نێوانماندا.

 

لەساڵی ۱۹٦٦زایینی باوکم و چوار لە مامەکان چوون سەردانی سەرۆک ملا مستەفا بەرزانی یان کرد بە یاوەری شەهیدی سەرکردە نەمر هەمیشە زیندوو فاخر مێرگەسووری لە گەڵ دیدارەکەدا سەرۆک بەرزانی هەریەکەو بڕنەوێکی پێشکەش کردن ئەوانیش زۆر زۆر سوپاسی سەرۆک بەرزانیان کرد بۆ ئەم دیاریە بەنرخە.

 

پەیوەندیەکی زۆر بەهێزی لەگەڵ سەرۆکی ئەم عەشیرەتانە هەبووە وەک زەنگەنە و زەند و تاڵەبانی وکاکەیی و  شوان و جاف و قەرەسەنی و شەرەفبەیانی و ڕۆژبەیانی و خۆشناو و داوێ و ساڵەیی و بابانی و شێخ بەرزنجی و سەید بەرزنجی و پیر خدری و میراودەلی و نورەدینی و هەمەوەند و کافرۆشی.

 

وەک سەید فتاح ئاغای کاکەیی و شێح حمەنوری تاڵەبانی و شێخ فەیزوڵای تاڵەبانی و دارابەگ داوێ وشێخ تالیب تاڵەبانی و ڕەشید یاگار قەرەسەنی و فایق ئاغای کاکەیی و سەید سڵاح ئاغای کاکەیی و جلال ئاغای کاکەیی و جمال ئاغای کاکەیی و کریم ئاغای کاکەیی و نجات ئاغای کاکەیی و نازم ئاغای کاکەیی و فارس یادگار قەرەسەنی و ڕۆستەم یادگار قەرەسەنی و فقێ عزیز ڕەمەزان یادگار و سەید سابور سەید حمود و ڕشید ئاغای زەنگەنە و زەینەڵە سور قەرەسەنی و نجم الدین احمد دەنگ نەکەر و نسر الدین احمد دەنگ نەکەر .

نووسەر س.م.چوڵمەکی
Likes(1)Dislikes(0)