بە پی هەواڵەکان لە باشوری کوردستانەوە دەوڵەتی ئێران و شیعەکانی عێراق لە رێگای جورا جورەوە خەریکن کاکەیەکان رازی بکەن کە ببن بە شێک لە حەشدی شەعبی عێراقی و بچنە رێزی ئەو هێزە نا شەعبیەوە.

وەک برێک لە  کاکەیی باشور باس دەکەن هەتاکو ئێستا ژمارەێک لە کاکەیەکان(یارسان) ناونووسیان کردوە و چەکیشیان وەرگرتوە.

ئێستاکە کاکەیەکان کە ژمارەێکی زۆرن لە باشوری کوردستان لە رێگای گرتە ڤیدیوێکەوە دیسان داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێزدار کاک مەسعود بەرزانی وەک سەروکی هەرێم دەکەن کە رێگا چارەێکی گونجاو بۆ کاکەیەکان ببینەوە کە لە ئەوە زیاتر توشی پرش و بەڵاوی نەبن و دوژمن نەتوانێ لە کەمکاریەکانی حکومومەتی هەریم دەر حەق بە کاکەیەکان کەڵک وەر بگریت و دوبەرکی بخاتە نێوانیان.

رێکخراوی یاری کورد وەک رێکخراوێکی چالاکی یارسانی داوا لە هەموو برا و خزمانی کاکەیمان لە باشوری کوردستان دەکا وەک هەمیشە کوردانە و بویرانە لە بەرانبەر کوسپەکانی روژگار راوستن و بە هیچ شیوەێک نچنە ژێر کاریگەری حەشدی ناشەعبی و یەک گرتوانە پاریزگاری لە ئاینە رەسەنەکەمان ئاینی یاری بکەن و نەێەڵن درز بکەوێتە نێوان یارانی سان سەهاک.

 ئێمە ئەزموونی باشمان لە دەوڵەت و بەسیجی ئێرانی هەێە بەسیج واتە حەشد  ئەوانە هەر کاتێک دەسڵاتی نگریسیان  مسۆگەر بکەن و جێگە و پێگەیان  قایم بێت ئەو کاتە روی راستەقینەیان ئەکەوێتە دەروە وەک   مەلا و هیزەکانی ئێرانی،دڵنیا بن  یەکم کەس و گروپ کە شیعە و حەشد لە  دژی راوستن ئێمەی یارسانین و ئەوەی بە سەر یارسانەکانی روژهەڵات هاوردیان  هەمان کارەسات توشی برا کاکەیەکانمان لە باشوریش دوپات دەکەنەوە، پەتی سێدارە بۆمان هەڵدواسن و سمیڵمان دەتاشن و هەزاران بیانو بۆمان ئەدوزنەوە وەک کافر، نەجس،شەیتان پەرست  و ئەمانتوێنەوە،بۆێە ئەرکە لە سەر شانی تاک تاکی یارسان(کاکەیی) وردبینانە و دوربینانە بۆ ئەم دوخە نازکە بروانن و نەچیتە ژێر هەژمونی هیچ تاقمێکی غەیری کورد بە تایبەت گروپە شیعەکان.

رێکخراو یاری کورد

٣٠.٣.٢٠١٧

Likes(0)Dislikes(0)