کاکەیەکانی سنوری قەزای داقوقی پارێزگای کەرکوک داوای هاتنی هێزی پێشمەرگە دەکەن و وەک خۆشیان دەڵێن “مەترسی جدی لەسەر ژیانمان دروست بوەو هەستیش دەکەین لە بیرکراوین”.
رەجب کاکەیی، بەرپرسی کۆمەڵەی روناکبیری یارستانی ناوەندی کەرکوک بە (سبەی) راگەیاند: ناوچەکەیان کە داقوقی سەربە پارێزگای کەرکوک-ە، بونەتە قوربانی نێوان هەرێم و بەغداو تەنانەت لە ناردنی هێزی پێشمەرگەش بۆ ناوچەکەیان بێبەشکراون.
وتیشی: ئەو پردەی کە ئێمەو ناوچەی عەرەب بەیەکەوە دەبەستێتەوە هیچ هێزێکی پێشمەرگەی بۆ نەنێردراوە، لە کاتێکدا دەیان کەس لەو نێوەندەدا کوژراوە.
دەشڵێت: کاکەیەکانی ئەم سنورە وا هەستدەکەن لە بیرکراون، چونکە هێزی پێشمەرگەیان بۆ نەنێردراوە، لە کاتێکدا هێزی پێشمەرگە بۆ هەندێک ناوچەی دیکە نێردراوە بۆ پاراستنی ماڵ و ژیانیان.
كاكه‌یه‌كانی‌ كه‌ركوك ده‌كه‌ونه‌ باشوری‌ داقوق کە به‌سه‌ر دوانزه‌ گوندی‌ ئه‌و سنوره‌دا دابه‌شبون‌ و له‌دوای‌ ساڵی‌ (2003)ه‌وەش‌ ناوچه‌ی‌ كاكه‌یه‌كان یه‌كێك بوه‌ له‌ناوچە پڕ مه‌ترسیەكان له‌روی‌ ئه‌منیه‌وه.‌ سبەی
126201451123hgz1ib0q

Likes(0)Dislikes(0)