کاکی عەلی وەک فعالێکی مەدەنی یارسانی بە کار و چالاکیەکانی توانیویەتی خزمەتێکی گەورە بە فەرهنگ و ئەدەب ناوچەی کرماشان بە گشتی و کومەڵگای کوردی یارسان بە تایبەتی بکات.
بنەماڵەی کاکی عەلی یوسفشایی بە گشتی بنەماڵەێکی شورشگیر و خوشەویستی خەڵکی ناوچەی کرماشانن و یارسانەکان بە چاوی رێزەوە سەیریان دەکەن.
باوکی کاکی عەلی واتە کاکی شامراد یوسفشایی یەکیک بوو لە مروڤە باش و خوشناوەکانی ناوچەکە و جێگای رێز بوو بۆ یارسانەکان.
کاکی عەلی یوسفشایی وەک ئەندامی ئەو بنەماڵە بەرێزە توانیوەیەتی وەک باوکی ناودار و بەرێزی جێگای خوی لە ناو خەڵکی کرماشان و کومەڵگای کوردی یاری بکاتەوە و خەڵک بە چاوی رێزەوە سەیری دەکەن.
کاکی عەلی بە دورست کردن و بەر چاو خستنی چەندین و چەندان کلیپ لە سەر هونەرمەندان و کەڵام خوێنە نادیارەکان و لە بیر چوانی یارسان و بەڵاو کردنیان لە تورە کومڵایەتیەکان خزمەتێکی یەکجار گەورەی بە کومەڵگای کوردی یارسان بکات.
kaki ali
خزمەتێکی گەورەی دیکەی کاکی عەلی یوسفشایی ئەوەێە وەک کەسێکی جێ باوەری خەڵکی ناوچەکە پێوەندیکی باشی بە شاعران و نوسەرانی ناوچەکەوە هەێە و بەرهەمەکانیان لێ وەر دەگرێ و ئەیخاتە بەر چاوی خوێنەرەان و ناێەڵی ئەو گەنجینانەی ناوچەکە بفەوتێ.
کاکی عەلی وەک دڵسوز و خەمخوری ناوچەی کرماشان و بە تایبەت یارسانەکان بۆ زیندو راگرتنی ناو و نازناوی مروڤە ناودار و هەڵکەوتوەکانی ناوچەی گۆران و قەڵخانی بە بڵاو کردنەوەی سروشتی داڵاهو و شاخە سەربەرزەکانی ناوچەی کرماشان لە گەڵ وێنەی ئازیزانی لە دەست چوو جارێکیتر یاد و بیرەوەریەکانیان لای خەڵکی ناوچەکە زیندوو دەکاتەوە.
من وەک کەسێک کە لە نزیکەوە بنەماڵەی گەورە و ناوداری یوسفشایی دەناسم سەررای رێز و خوشەویستیم بۆ ئەو بنەماڵە گەورەێە دەستی ماندو نەناسی کاکی عەلی یوسفشایی یادگاری مامە شامراد یوسفشایی بە گەرمی دەگوشم و داوای سەرکەوتن و سەربەرزی بۆ دەکەم.
عەلی فازلی
Kaki Ali Josef Shai Video

Likes(0)Dislikes(0)