کاکه‌ییه‌کانی باشوری کوردستان و عێراق سه‌رقاڵى دروستکردنى ئه‌نجومه‌نێکن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ستیان به‌ ئاماده‌کاریى کردوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی کۆنفرانسی دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نه‌که‌.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ هۆڵی بۆنه‌ی کاکه‌ییه‌کان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ک له‌ کاکه‌ییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ڕاوێژکاری ئه‌نجامدرا به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌کاری بۆ ئه‌نجامدانی کۆنفرانسی گشتی کاکه‌ییه‌کان بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای کاکه‌ییه‌کانی کوردستان-عێراق.
ئاکۆ شاوه‌یس، نوێنه‌ری کاکه‌ییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ڕۆژنیوز وتی: “به‌ مه‌به‌ستی زیاتر کۆکردنه‌وه‌ی کاکه‌ییه‌کانی ناوچه‌ جیاوازه‌کانی باشوری کوردستان و عێراق و پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانمان، ده‌مانه‌وێت ئه‌نجومه‌نی باڵای کاکه‌ییه‌کانی کوردستان-عێراق دابمه‌زرێنین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ستمان به‌ ئاماده‌کاری کردوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی کۆنفرانسێکی گشتی که‌ له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا له‌ شاری سلێمانی ده‌یبه‌ستین”.
وتیشی: ئێستا له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی جیاوازی باشوری کوردستان و عێراق وه‌کو هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و سلێمانی و که‌رکوک و موسڵ، سه‌رقاڵی کۆبونه‌وه‌ی ڕاوێژکارین بۆ ده‌ستنیشانکردنی ئه‌ندامانی کۆنفرانس.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئامانج له‌ دامه‌زراندنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان کاکه‌ییه‌کان و حکومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێم و عێراقه‌ و وه‌ک پردی په‌یوه‌ندی و داکۆکیکارێک ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانمان

Likes(1)Dislikes(0)