سه‌رۆكی توركیا له‌وته‌یه‌كیدا له‌مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی یه‌كێك كۆلێژه‌كان له‌ شاری بورسه‌ رایگه‌یاند: كه‌ركوك و موسڵ موڵكی توركانه‌و ده‌یگێڕینه‌وه‌ بۆ خۆمان.
رۆژی 23-10-2016، له‌ وته‌یه‌كیدا له‌مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی كۆلێژێك له‌ شاری بورسه‌ی باكوری رۆژئاوای توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌یدا رایگه‌یاند: ئه‌بێ ئه‌وه‌ بزانن كه‌ كه‌ركوك و موسڵ هی ئێمه‌بووه‌و ده‌یگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ خۆمان، هه‌روه‌ها وتی: لایه‌نێك و تایه‌فه‌یه‌ك له‌ عیراق كه‌ به‌ته‌نیا حوكم ده‌بات به‌ڕێوه‌ ئه‌م قسانه‌ی لا به‌سه‌ندنییه‌.
 وتیشی : بۆچی ئه‌م جۆره‌ قسانه‌ سه‌رنجیان راناكێشێت؟ من به‌ته‌نها وانه‌م له‌ مێژوو وه‌رگرتووه‌، پێویسته‌ تێگه‌یشتن هه‌بێت له‌م بابه‌ته‌.
هه‌روه‌ها له‌وته‌كانیدا سه‌رۆكی توركیا ره‌خنه‌ی توندی له‌ رۆژئاوا گرت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ رۆژئاوا تا ئه‌م چركه‌ ساته‌ هیچ شێتێكی له‌ عیراق و سوریا نه‌كردوه‌و هه‌میشه‌ كۆت و به‌ندیان هێناوه‌ته‌ به‌رده‌م وڵاتان

Likes(0)Dislikes(0)