ڕۆژی کۆمەڵە لە وڵاتی نوروێژ بە بەشداری لاێەنە سیاسیەکانی کوردستان بەرز ڕاگیرا

0
292

دوانیوەڕۆی رۆژی شەممه، رێكەوتی ١٧ی فێبریواری ٢٠١٧ له لایەن كومیتەی نوروێژی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانەوه به بۆنەی ساڵوەگەڕی ئاشكرابوونی خەباتی نهێنی كۆمەڵە مەراسمێک رێک خرا.

سەرەتای مەراسمەکە به سروودی بانگەواز، سروودی ڕەسمی كۆمەڵه و ساتێک بێدەنگی بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی هاوڕێی گیانبەختكردوو کاک حەمه حسێن كەریمی و سەرجەم گیانبەختكردووانی رێگای ئازادی و بەرابەری دەستی پێكرد.

پاشان پەیامی لاێەنە سیاسیەکان خوێندراێەوە .رێکخراوی یاری کورد(یارسان) یەکیک بوو لە لاێەنە بەشدار بووکانی مراسمی ساڵیادی ئاشکرا بوونی خەباتی کومەڵە و پێامێکی پیروزبایان پێشکەش بە هاورێانی کومەڵە کرد.

رێکخراوی یاری کورد (یارسان) کومیتەی نوروێژ

١٩.٢.٢٠١٨

ali marasem komala