ڕاپۆرتی سەیرانی گشتی لە پارکی شارەداری لوێرنسکووگ شەممە ٢٠ی ژووئەنی ٢٠١٥

0
177

کومیتەی هاوکاری کوردانی کرماشان یەکەم سەیرانی گشتی بۆ ئەندامان و بەشێک خەڵکی تر بەڕێوە برد. نزیکەی ٨٠ کەس، لە مناڵ و گەورەساڵ، بەشدار بوون. ئێمە چاوەڕوانی بەشداری ژمارەیەکی زۆر زیاتر بووین. بەڵام چەن هۆکارێک بوونە هۆی کەمیی ژمارەی بەشداران، لەوانە دەستپێکردنی ڕۆژووی ڕەمەزان و هەروەها مەرگی کوڕێکی گەنج لە بنەماڵەیەکی کورد لە وڵاتی نورویژ. بەم هۆکارەوە ئێمە ناچار بووین پرۆگرامەکەمان بگۆڕین ئەگەرچی زیاتر لە ٣ مانگ بوو پلانمان بۆ داڕشتبوو.
بۆ ڕێزدانان بۆ ئەو جوانە مەرگە و بنەماڵەکەی گرنگترین بەشی پرۆگرامەکە کە بریتی بوو لە مووزیک و هەڵپەڕکێی کوردی بەڕیوە نەچوو. سەرەرای ئەمە بەشداران زۆر ڕازی بوون لەوەی کە دەرفەتێکیان بۆ هەڵکەوت کە دوای ماوەیەک کار و ماندووبوون بتوانن پێکەوە دانیشن و باسی لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیانی خۆیان بکەن. بڕگەیەکی تری پرۆگرامەکە بەڕیوەبردنی چەند کایە و گەمەیەک بۆ مناڵان بوو کە بەشێکی بەڕیوە چوو.
بەشداران گردبوونەوە و چاوپێکەوتنی دەرەوەیان بەم شێوەیە پێ باش بوو و پێشنیاریان کرد کە لە مانگی ئاگوست و نیوەی ژووئەنی ساڵی داهاتوودایشدا پرۆگرامی لەم شێوەیەمان هەبێت. هەروەها پێشنیاری ئەوەیان کرد کە لەبەر دڵنیا نەبوون لە کەشوهەوا، نرخی کرێکردن یان کڕینی چادری گەورەی دەیان کەسیی تاقی بکەینەوە. ئەم کارەمان کردووە و لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی کومیتەی کاوکاریدا باسیان دەکەین. وێنەکان لە ژێر ئیمەیج گالری لەلای چەپی پەیجەکە دانراوە .

کومیتەی هاوکاریی کوردانی کرماشان لە نورویژ ٢١/٦/٢٠١٥
sommer fest lørnskog 001
Samarbeidskomité for Kirmashans kurdere i Norge bestående av Yari Trossamfunn (YTS) og Kurdisk familie- og integreringsforbund i Norge (KFIF) gjennomførte første samling utendørs for sine medlemmer og andre interesserte.
Det var omtrent 80 personer, barn og voksne, som deltok på folkefesten. Vi forventet mye større deltakelse. Men det var flere grunner til lav deltakelse denne gangen, blant annet starten av fastemåneden Ramadan og dødsfallet av en ung mann i en kurdisk familie i Norge på samme dag. På grunn av dette måtte vi endre noe av innholdet, selv om arrangementet ble planlagt for 3 måneder siden og opplysning om dødsfallet kom midt på samme dag.
For respekt for den avdøde og hans pårørende ble siste og viktigste del av programmet, musikk og dans, droppet. Tross dette var folk veldig fornøyde og koste seg med både småprat, noe felles prat og litt aktivitet for barna.
Deltakerne likte utendørsarrangement og kom med forslag om å ha tilsvarende folkefest i august og juni neste år, men helgen før skoleslutt 2016. Det var også forslag om å sjekke leieprisen til et stort partytelt til flere titalls personer. Vi har allerede sett på prisene og diskuterer dette senere på Samarbeidskomitéens møter.
NB! Se bildene under “Image gallery” på venstre side av hjemmesiden.
Samarbeidskomité for Kirmashans kurdere i Norge 21 .06.2015
sommer fest lørnskog 002

sommer fest lørnskog 003

sommer fest lørnskog 004

sommer fest lørnskog 007

sommer fest lørnskog 012

sommer fest lørnskog 013

sommer fest lørnskog 014

sommer fest lørnskog 025

sommer fest lørnskog 027