من لێرە هێچ  پشت گێری  لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و شەخسی بەرێز  شیخ لاهوور ناکەم ، گەر بیشیکم بە  شانازی دەزانم وەک زۆر کەسی دیکە کە چە ڕۆژهەڵاتی بن لە ناو یەکێتین وەک کاک سەڵاح  موهتدی  و چە ڕۆژهەڵاتیەکانی ناو پارتی و بە پێچەوانەوە کە لە بەشەکانی دیکەی کوردستان کار و چالاکی و خەبات دەکەن، کە نموونەی سەدان شەهید کوردستانی باشوور و رۆژهەڵات لە ڕۆژاوا و شەهیدەکانی شەڕی  یەکێتی نێشتمانی لە    ڕۆژهەڵات، یا شەهیدەکانی ڕۆژهەڵات  لە باشوری کوردستان.

  هەر کەسیش بتوانی خەبات و چالاکی خزمەت بە نەتەوەکەی بکات لە هەر بەشێکی ئەم کوردستانە بێت جێگەی شانازیە. بەڵام کاتێک  خۆت وەک کەسێکی سەربەخۆ و بێ لایەن ناساندو چەواشەکاری لە کردەوەکانتا دەرکەوت ، بە درۆ بوختان هەلبەستن بتەوێت بەرژەوەندیەکانی لایەنێک بۆ لایەنێ دیکە بکوتیت دەچیتە خانەی خیانەت  کە خزمەت بە داگیرکەرانە.

عەلی جەوانمەری ناتوانی نەکۆلی لە پارتی بوونی خۆی بکات و لە هەمان کات ئەندامی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، ئەوەی کە ئەندامەکانی حدکاش بە زۆرینەوە خۆیان بە نزیک لە پارتی دەزانن  شتێکی حاشا هەڵنەگرە و  ناشاردرێتەوە ، ئەویش نە عەیبە نە ئێراد ، بەڵام ئەوەی کە جەرگبڕە  و ناخۆشە ئەمانە نەک بە شێوەیەکی  راستەوە  ناکوکیەکانی پارتی لەگەڵ پەکەکە و یەکێتیان  لە خۆیان   کردوەتە کێشە کە  ئەمڕۆکە  درزی کردوەتە  ناو ڕۆژهەڵات و پارتی بون و یەکێتی بونی ئەمانە  زۆر لە ئەندامان و کادرەکانی ئەم دوولایەنە زەقترە.

 لەوەتی عەلی جەوانمەردی هەیە خۆی لە لایڤەکان بێ بەری دەکات لە دەنگی ئەمریکاو خۆی بە سەربەخۆ زانیوە بەلام ڕاستی تێدا نیە ئەم قسانە  چون تا ئێستا نەیتوانێوە هێچ رەخنەیەک ئاراستەی پارتی بکات .

بۆ نمونە من چەند هەواڵی گرێنگ ناو پارتی کە تا سەر ئێسقان خیانەتی نەتەوەیە و هەر وڵاتیک بوایە ئەمانەی دەکێشا دادگا بە عەلی داوە ، بەڵام عەلی نەک باسی نەکردوە درۆش تەحویلمان دەدات وەک نمونە :

سیخوری سەروکی حکومەت بۆ ئێران

بۆنی زیاد لە ٢٠ پایەگای مێتی تورک بە زیاد لە سەدان هێزی بە جبهەخانەی چەکی قوەرسەوە

 وە زۆر نموونەی دێکە کە  ناکری منێش وەک ئەو هەموو ناحەزیەکانی پارتی و پەتەیان هەلرێژم کە لە هەمان کاتدا هیچ حیزب و کەسێکیش بێ رەخنە نیە.

 تەنانەت خۆم ، بەڵام ئەم قسانەی کە عەلی جەوانمەردی دەیکات  بێ  ئاگا لە  دواڕۆژی هیچ کە خزمەت ناکات بەڵکو دەچیتە خانەی خزمەت بەداگێرکەران گەر ئەم دوو شتە لە سەر تەنانەت لایەنگەری یەکێتی بوایە و یەک پایەگای ئێران عەلەنی وەک مێتی تورک لە ناوچەی یەکێتی بوایە بێجگە لە سێخورەکانی لە تەواوی کوردستان و دنیاشن دەبوە قسەی چەندین حەوتووی .

 من نالێم عەلی کار بۆ داگیرکەران دەکات بەڵکوو دەڵێم،  خۆیی خستوەتە گۆلکاویکی لیخنی دژایەتی کردن  وەک ڕۆژنامەنووسێک و خۆ لەخزمەت خستنە حیزبێک کە كێشەی چەند ساڵەی لەگەڵ  دوو هیز کوردستانی وەک یەکێتی و پەکەکە هەیە و ڕاستەوخۆ دژایەتیان دەکات . عەلیش خەلک نازانم چون چاو لیدەکات کە دەلیت سەربەخۆم.

 ئەوەی کە حاشا هەڵنەگرە ، پارتی ئامادەیە چەندین پایەگای میت لە ناوچەکانی دەوری قەندیل و برادوست ساز بکات بۆ دژایەتی و شەڕی پەکەکە  و کێشەکانی یەکێتی و پارتێش  کە روونن. عەلێش بوتە دەم ڕاستی ئەم هیزە  بە دژی  ئەم دوو لایەنە و سازکردنی فکریەتیكی دوژمنانە لە ڕۆژهەڵات  لە سەر ئەم دوو لایەنە کە بەداخەوە  خەڵکیش نە توانای داکۆکیان لم شتانە هەیە نە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتیش  توانیویانە  بەرانبەر ئەم جۆرە کەسانە ڕاووستن.

بۆ نمونە  عەلی جەوانمەردی  کێشەی لەگەڵ حسین یەزدان پەنا  هاتوتە پێش وە یەک تومەت بار دەکەن بە سێخوری  و عەلی پەنای بۆ چەند ها کەس هێناوە کە زانیاری بدەنێ لەسەر حسین  و حسینیش پەنای ‌هێناوە بە ئاماد نیوز کە عەلی هەواڵەکانی  لە ئیرانەوە وەر دەگڕێت ، بەڵام  هەواڵەکانی عەلی ڕاستن بەڵام کێشەکەی شەخسیەو  نەک نێشتمانی چون ئەم ڕووداوانە زیاد لە چوار ساڵی بەسەردا تێ پەر دەبێت کە چی دیسان لەسەر ئەم شتە دەس خۆشیم لێ کرد کە دوای دووساڵ وڵامی سەرەکی ئەم ماوەیە زانی کە پێوێستی بەم زانیاریانە هەیە .

ئەم شتە حیزبەکان دەترسێنیت کە سوشیال میدیا زۆر شت بێنیتە کایەوە کە لە بەرژەوەندی حیزبەکان نییە.

بەڵام ئەوەی دەمەوێ باسی بکم عەلی جەوانمەردی باس لە بوونی هێزی  سەر بە یەکێتی و ناوی بەرێز شێخ  لاهووری هێناوە کە لە ڕۆژهەڵات  دەسیان هەیە لە سەرکوت کردنی خۆپێشەندەران بەڵام بە پێی زانیاریەکان ئەم هەواڵە سەر تا بەری ناراستە ، جا بازار گەرمی داپۆشینی هەوالەکەی بەرێز کاک نێچیروان بارزانی پێ دەکات.

کاک عەلی بەرێزت دەبوا بە وێنە ئەم هێزە کە لە ڕێگەی ڕۆشتنن بۆ ڕوژهەڵات کە ئەمڕۆکە لە هەموو جێگەو ماڵێک زیاد لە دوو موبایل کامیرا  هەیە  متمانەت کردایەت نەک چاوت قووجاندوە زارت کەیتەوە کە هەواڵ بدەیت .

دووهەم با باسی بەغداد بکەم کە بەشی لەم هێزە سەرکوتکەرانە بەغدا خۆپێشاندەران سەرکوت دەکەن ئێرانین و پایەگاکانی سووریە کە هیچ و لبنان و یەمن فلستین  کە هەمووی هیزی فاتمیون و حشدی شەعبی و  انساروالاسلام بە کام عەقلیەت یەکێتی  هەلبژارد یا بڵێم بە کام بەڵگە مەریوان بۆ لە سولیمانیە هەلبجەوە ، لە پەروێز خانەوە  بچن لەوەیوەش گەرێنەوە  مەریوان  کەست دیوە لە پشت سەریەوە پارو بخاتە زاری؟

کاک عەلی  پارتی بوونەکەت عەیبە نییە  بۆ حاشای لێ دەکەیت؟  پارتی بوونیش جاشیەتی نیە، بەڵام دەتوانی پارتی بێت لە خزمەت گەڵ و ئاشتەوای کار بکەیت و لە بەرژەوەندی گەڵ دەتوانی  سوشیال میدیا بۆ  یەک ڕێزی و ئاشتەوای بەکار بێنێت نەک  ئاژاوە گیری و  ساز کردنی دەسیسە بۆ خیانەت و خوێن رشتن.

هەزاران گەنجی خوین گەرم چاوەروانی هەوالەکانی کوردستانن کە لە مێدیایەکی نەتەوەیی بڵاو بکرێتەوە .

 بە داخەوە هێچ میدیاو سوشیاڵ میدیایەکی نەتەوەیی لەم کوردستانە نیە بێجگە لە حیزبی کە لە بەرژەوەندی خۆیان دەخوێنن  خەلکیشی بەم شیوە  سەرگردان کردوە کە کەونە شوین چەواشەکاری

 مەنسور تەها ئەندامی رێبەری یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان ٢٥.١١.٢٠١٩

Likes(3)Dislikes(0)