خاونکار روژێکی مێژوییە لە دیروکی کوردە یارسانەکان و لە ئەو روژەدا بوو کە سپای ئیسلامی داگیرکەر و مروڤ کوژ لە ژێر ناوی سپای چیجەکدا هێرشیان کردە سەر باوەردارانی یاری کە ئەو سەردەم دیفاعیان لە ئایین و فەرهەنگی کوردان واتە ئاینی یارسان دەکەرد ، بە نیاز بوون لە ێویان بەرن .
سولتان سەهاک و یارانی توانیان لە شەرێکی قورس و کەم وێنەدا دوای سێ روژ  سپای داگیرکەری چیچەک تێک بشکنن هەر بە ئەو بۆنەوە کوردە یارسانەکان هەموو ساڵیک لە ئەو روژەدا سێ روژ بە روژۆ دەبن و دوای ئەوە جێژن دەگیرن.
ئەورۆ دەبینین کوماری ئیسلامی ئێرانیش وە ک درێژە پێدەری رێبازی ئەربابەکانی پێشوتریان لە سەرەتای هاتنە سەر دەسڵاتیان بە هەموو شێوەێک هەوڵی تواندنەوە و لە نێو بردنی ئاینی کوردانیان واتە ئایینی یارسانیان داوە ،هەر لە بەر ئەوە یارسانەکان لە روژی پیروزی خاونکاردا دژی ئەو دەسڵاتە دەوستنەوە کە بە ساڵانە دوژمنایەتی گەلەکەیان و ناسنامەیان دەکات.
ئێمە دەستی ئەو کوردە یارسانانە دەکوشین و رێز و سڵاو دەنێرین بۆێان کە لە یەکم  شەوی خاونکار زیاتر لە ٥٠٠ بڵاوکراوەیان بە ناو شار و گوندەکانی پارێزگای کرماشاندا بەڵاو کردەوە و ئارمی سازمانی یاری کورد کە بە ئاڵای کوردستان و سازی تەنبور نخشیندراوەتەوە  خستوەتە بەر چاوی خەڵکی ناوچەکە.

سازمان یاری کورد (یارسان) ٢.١١.٢٠١٧

انتشار اعلامیه توسط هواداران سازمان یاریکورد در روژهلات کوردستان

  حق یارتان باشد، سازمان یاری کورد..

e.1 e2

 

Likes(2)Dislikes(1)