مه‌كته‌بی‌ سیاسی و ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی‌ تێکوشەری  مامی سەرکردە و رابەر ,خەڵکی خەباتگیری کوردستان:

 

به‌داخ و پەژارەێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی به‌ڕێز مام جه‌لال تاڵه‌بانی سەرکردەی دڵسوز و ناوداری کورد و سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانمان پێگه‌یشت، به‌م كۆست و بۆنه‌ خه‌مناك و دڵ تەزێنەوە، له‌ناخی دڵمانه‌وه‌ تاسه‌و حه‌سره‌تی خۆمان ده‌رده‌بڕین و هه‌روه‌ها پرسه‌و هاوخه‌می خۆمان و ته‌واوی  کومەڵگەی کوردی یارسان (کاکەیی) بۆ مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بنەماڵەی تێکوشەری رێزدار مام جەلال و هەر چوار پارچەی کوردستان نیشان دەدەین و هاوبەشی خەمتانین.
دیاره‌ جه‌نابی مام جه‌لال زیاتر له‌نیو سه‌ده‌یه‌ له‌ناو كاروانی تێكۆشانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان وه‌ك ره‌مز و كه‌سایه‌تییه‌كی دیارو كاریگه‌ر شانی وه‌به‌ر خه‌باتێكی سه‌خت و ماندوونه‌ناسانه‌ داوه‌و له‌و رێگایه‌شه‌وه‌ قوربانییه‌كی زۆری بەخشیوە و نه‌خش و كاریگه‌ری به‌سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا به‌ڕوونی دیارە و کەس ناتوانێ هاشای لێ بکا.

مام جەلالی سەرکردە  ئەو رێبەرە گەورە و هوشمەندە بوو کە هەر کاتێک کوشکی داگیرکەران لە تاران ،ئانکارا،بەغداد و دمشق هەموو دەرگاکانیان بە روی کورد و کوردستانیاندا دادەخست ئەو پەنجەرەێکی دەدیتەوە و خوی ئەکرد بە ژوری کوشکەکانیاندا و بە شیوەێک لە شێوەکان دەنگی رەوای کورد و کوردستانیانی پێ دەگەیاندن و هەتا دوا هەناسەی لە ئەو ئەرکە پیروزەی کوڵی نەدا و بۆ مافی گەل و نیشتمانەکەی بێوچان خەباتی کرد و نەسرەوت، داخەکەم مەرگ مەودای نەدا و پاش ماوەێکی دور و درێژ بەربەرەکانی لە گەڵ مەرگ سەرئەنجام ئەورۆ ٣.ی ١٠ی ٢٠١٧ لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە شاری بەرلینی وڵاتی ئاڵمان چاوە پڕ لە هەسرەتەکانی لە سەر یەک دانا و بۆ هەتا هەتاێە ماڵ ئاوایی لە کورد و کوردستان کرد و چوە رێزی نەمرانی گەل و نیشتمانەوە..

هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکت ئەی سەرکردەی گەورە و شورشگیری کورد،  جنابت رێبەرێکی وا دڵسوز و گەورەیت کە گەلی کورد لە ئیلام و کرماشانەوە هەتاکو ورمێ و دیاربەکر و قامیشلی،هەولێر و کەرکوکی کوردەواری خانەقین و مەندەلی فەیلی نشین بە هەموو پێکهاتە و ئایین و ئاینزاکانیەوە بۆ کوچی ناوەختت خەمبارن و پرسەت بۆ دەگیرن و شانازی بە مێژوی پڕ سەروەیتەوە دەکەن و سەریان پێت بەرزە.

ئێمە ئەگەر بمانهەوێ لە خەبات و تێکوشان و گەورەی بەرێزت بنوسین دڵنیان پێنوسەکانمان کورت دێنن تەنیا ئەتوانین بڵین ،ئارام بنوو ڕێبەری مەزن و سەرکردەی ئازا و ئازاد، ئارام بنوو مامی گەورە و دڵسوز، ئاسودە بنوو مامی تێکوشەری گەل و نیشتمانی کورد.
کومیتەی ناوەندی رێکخراو یاری کورد( یارسان)
٣.١٠.٢٠١٧

logo-yarikurd-new

.

 

 

Likes(3)Dislikes(0)