پەیام سازمان یاری کورد( یارسان)، پارتی لێبرال دیموکراتی کوردستان و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان وە بونەێ روژ جەهانی ژن

0
194

لە لایەن ریبەرایتی رێکخراوی یاری کورد , یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان و پارتی لێبرال دیموکراتی کوردستان  پڕ بە دل پیروزبایی ٨ی مارس رۆژی نێونەتەویی ژنان پێشکێش وە گشت ژنان جەهان و ژنەیل کوردستان کەیم .

لە سەدەی بیستەم ژنان لە لە وڵاتانی سەرمایەداری بە گرتنی حەقدەستێکی کەم و هەروەها بێ هیچ برنامەێک بۆ پێشکەوتنیان لە بازارەکانی کار و فشارەکان بۆ سەر ژنان بووە هوی هاتنە کایەی خەباتێکی مەدەنی بوێرانە کە ژنانی کرێکاریش بتوانن جموجوڵێک دورست بکەن و هەر ئەو خەباتە بوو کە بووە هوی پێکهێنانی روژی ژن.

دیاری کردنی ٨ی مارش وەکوو روژی ژن بە بۆنەی نارەزایە گەورەکەی ئافرەتانی کرێکاری کارخانەی چنین و رستنی نیویورکی ئمریکا لە رێکەوتی ١٨٥٧ زایینی دەست نیشان کرا.کە بۆ زیاد کردنی مووچە و کەم کردنی ساعەتی کاری روژانە دەنگی نارەزایەتیان هەڵبریبوو. هەر لە ئەو خوپێساندانە بە هوی هێرشی پولیس بۆ سەر خوپێشاندەران ژمارەێک لە ژنان دەسبەسەر کران و ژمارەێکیش کوژران و برێندار بوون. ..

شورشی ژنانی نیویورک لە وڵاتی ئمریکا وەکوو روداوێکی تاریخی لە میژوی شورشی ژنانی ئازادیخواز دێتە ئەژمار بۆێە نەتەوە یەکگرتوەکان لە ساڵی ١٩٧٨ بریایدا ٨ی مارس وەکو روژی جیهانی ژن دەست نیشان بکات . هەر چەند روژی ٨ی مارس وەکوو روژی جیهانی ژنان دەست نیشان کراوە بەڵام بە داخەوە لە زوربەی وڵاتانی ئیسلامی بە تاێبەت کوماری ئیسلامی ئێران رێگە بە ژنان نادن کە ئەو روژە پیروز بکەن و هیچ مافێک و رێزێک بۆ ژنان بە رەوا نابینن.

جێ خۆیەتی هەر کاتێک ناوی ژن و روژی ژن هاتە سەر زمان سەری ریز لە بەرانبەر ئەو کچە شەروانانەدا نەوی بکەین و دەستی ماندوەیەتیان بکوشین و سڵاو ریز بنیرین بۆ قارەمانەتی و لیهاتویان کە بە ئازایەتی و بەرخوەدانیان بونە ویردی سەر زمانی هەموو گەلانی جیهان و سەری کورد و نەوەی کوردیان بەرز کرد و گەورەترین و دڕندەترین هێزی تیروریستی جیهانیان بە چۆک دا هێنا و ئاڵای پیروزی کوردیان بە سەر نەیاراندا هەڵ کرد.
روڵ و کاریگەری دویەتەیل و ژنەیل کورد لە شورش و موبارەزە دژ گروە تروریستی و درندەێ داعش لە خوەر ئاواێ کوردستان بەشێکە لە ئەو شانازیە کە ئەرا نەتەوەێ کورد هەتا هاتاس جور  و مێژوێک پر ئفتخار و زێرین مینیەتوە.

سەر کەفێ  خەباتی ژنان لە پێناو رزگاری و یەکسانیدا . جارێکی دیکە روژی ژن لە هەموو دایکان و خوشکانی کورد پیروز بێت.

سازمان یاری کورد (یارسان) پارتی لێبرال دیموکراتی کوردستان، یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

٧.٣.٢٠١٩