خەلکی خەباتگێری کوردستان بنەماڵەی سەربەزی شەهیدان پێشمەرەگە قارەمانەکان

بە بۆنەی هاتنی 26 سەرماوەز رۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان بە ناوی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد گەرمترین  پیرۆزبایی خۆمان پێشکەشی تەواوی گەلی قارەمانی کوردستان بە گشتی و  بنەمالەی سەربەرزی شەهیدان و پێێشمەرگەکانی کوردستان بە تایبەتی دەکەین.

  سەرماوەز رۆژێکی  گرنگە لە مێژووی پڕ هەوراز و نشیوی کوردا کە ٧٤ ساڵ  لەمەوبەر و لە ٢٦ سەرماوەز  لە رۆژێکی وەک  ئەورۆدا رؤلەکاننی ینیشتمان  لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاڵای کوردستانیان وەک هێمایەکی نەتەوەی هەڵ کرد
دوای جوانەمەرگ بوونی کۆماری کوردستان لاوان و گەلی قارەمانی کوردستان پاش زیاتر لە هەفت دەێە بە ورەێکی پۆڵایین و بە بڕوا بە خۆ بوون و روحێکی نەتەوەیەوە رێبازی کۆماری کوردستانیان پەرە پێ داوە و رێزێان لە ئاڵا و روژی پێشمەرگە واتە ٢٦ سەرماوەزی پیرۆز گرتوە و لە هەر کات و ساتێک وەک قەڵاێکی پۆڵایین لە بەرانبەر دوژمن راوستاون و ئاڵای کوردستانیان شەکاوە را گرتوە.
ئەورۆ ئێمە لە هاڵێکدا پێشوازی لە رۆژی ئاڵا و پێشمەرگە دەکەین دوژمنانمان لە هەر جوار پارچەی کوردستان تووشی دەێان قەیرانی نێخۆی و دەرەکی بوون و هێز و توانای ئەوتۆیان نەماوە لە بەرانبەر ئەو قەیرانانە خۆ ڕا بگرن
ئاڵۆگورە یەک دوای لە یەکەکانی ناوچەکە و باردۆخی شپرزاوی  رێژیمی کۆماری .ئیسلامی ئێران  بە هۆی ئەو قەیرانە نیخۆی و دەرەکیانەی کە تووشی بووە ئەو راستیەمان بۆ دەر ئەخات کە گەلی کوردستان لە روژهەڵات پێویستی بە یەکیەتی و تەبایی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانە بۆ ئەوەی لە هاتنە کایەی هەر گۆڕانکاریک بتوانین یەکگرتوانە ئامانجەکانی سەرماوەز بپێکین و ئاڵای پیروزی کوردستان لە سەر بست بە بستی خاکی نیشتمان هەڵ کەین.
هیچ پەێامێک و هیچ یادکردنەوەێک ناتوانێ وەک یەگرتووی گەلی کوردستان و هاودەنگی هێزە کوردستانیەکان دڵی پێشمەرگە و شەهیدانی رێ رزگاری کوردستان خۆش بکات و سەرمای ساردی سەرماوەزیش بکاتە ئاگر بە روی داگیر کەرانی کوردستاندا.
هەر بۆێە ئێمە لە ئەم رۆژە پیروزەدا داوا دەکەین با هەر هەموومان لە پێناو بەرەێکی کوردستانی و هێزێکی هاوبەشی نیشتمانی تێ بکوشین و دڵی گەل و شەهیدەکانمان خۆش بکەین و یەکگرتوانە بە گژ دوژمناندا بچینەوە
جارێکیتر بە ناوی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یارسانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان یاری کورد ئەم رۆژە مەزنە لە خۆمان و گەلی کوردستان و هەموو ئەویندارانی رێ ئازادی نیشتمان پیروز دەکەین

شەکاوە بێت ئاڵای پیروزی کوردستان ،بژی پێشمەرگە ئاڵا هەڵگری رزگای نیشتمان

سەرکەوێ خەباتی گەلی کورد لە پێناو ئازادی و سەربەخۆی

یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یارسانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان یاری کورد.

١٦.١٢.٢٠١٩

Likes(5)Dislikes(0)