ە بەرە بەیانی  دووشەمە ١٠خاکەڵیوەی  ١٣٢٦ هەتاوی لە مەیدانی چوار چرا لەوشوێنەی   پێشەوا قازی محەممەد  کۆماری  كوردستانی لێ راگەیاندبوو، دوای داگایە  نمایشیەکان،   قازیی محەممەد، سەدری قازی و حەمە حسین خانی سەیفی قازی لە سێدارە دران، و  گیانی پاكیان لە پێناو ئازادی و ڕزگاری گەل و نیشتیمانەكەیان بەخشی و چونە رێزی کاروانی نەمرانی کورد و کوردستانەوە. دەوڵەتی دوژمن بە کوردی پەهلەوی لە ماوەیوی دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان ژمارەیەكی دیكە لە ئەفسەرانی  سوپای میللی کۆمارە جوانەمەرگەکەی كوردستان و كاربەدەستانی دیكەی حكومەتی  كوردستانی لە  ناوچەكانی دیکەی کوردستان لە سێدارە دا. هەر بەم بوونەوەش ئەم ڕۆژە بە ناوی ڕۆژی شەهیدانەو دیاری کراوە ،  یەک  لە فەرماندەکانی هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان عەلی  شێرزاد  لە ناوچەی بۆکان لە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٣٢٥  لە تەنیشت حەوزە گەورەی  بۆکان لە سێدارە درا. دوای تێپەر بوونی مانگیک لە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٣٢٥ * لە سەقز ١١ کەس لە هەڵسووڕاوان وتێکۆشەرانی کۆماری کوردستان: ئەحمەدی فاروقی ، عەبدوڵای مەتین ، محەمەدی دانیشوەر ، محەمەدی      فەیزوڵابەگی ،حەسەنی فەیزوڵابەگی، ئەحمەدی شەجیعی ، عەلی فاتیح ، ڕەسووڵی مەحموودی ، عەلی جەوانمەردی ، ئەمینی ئەسعەدی ، سەدیقی ئەسعەدی لە سێدارە دران. حەوتوویەک  دوای لە دار درانی پێشەوا قازی محەمەد وهاوڕێیانی ئەفسەرانی کۆماری کوردستان: حامیدی مازووچی ، ڕەسووڵی نەغەدەیی ، عەبدوڵای ڕەوشەنفکر و ئەحمەدی نازمی لە ١٧ی خاکەلێوەی ١٣٢٦ی هەتاوی لە مەیدانی چوار چرالە مەهاباد لە سێدارە دران. لە ٢٥-٣-١٣٢٥ خۆشەوی خەلیل مزوری لە پێشمەرگەکانی هێزی لکی بارزانیان لە شەڕێکی قارەمانانە دا لە گەڵ ئەڕتەشی ئێران لە جەبهەی سەقزلە گەڵ ١٠ پێشمەرگەی دیکە بریندار دەبێ وسەرەڕای ئەوەی دەگەیێندرێتە نەخۆشخانە لە تەورێز دوای چوار ڕۆژ شەهید دەبێ. لە شەوی ٢٥-٤-٢٥ ١٣ هەتاوی سەرپۆلی٢ محەمەدی نانەوازادە موعاوینی وەزیری هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان لە کاتی وتووێژ لە گەڵ ئەفسەرانی ئەڕتەشی ئێران ئەو فڕۆکەی تێیدابوولە نێوان بانە وسەقز دەکەوێ و شەهید دەبێ.                                           

لە ١٩-٦-١٩٤٧ چوار لە ئەفسەرانی کۆماری کوردستان: عێزەت عەبدولعەزیز، مستەفا خۆشناو، محەمەد قودسی و خەیروڵا عەبدولکەریم کە دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان چووبوونەوە کوردستانی عێراق، لە لایەن حکوومەتی

عێڕاقەوە تیرەباران کران.                                                                    

  بەو شێوەێە دەوڵەتی ئێرانی بە رێبەری  حەمەرەزاشا پەهلەوی،  لە ئاكامی گەلەكۆمەكیەكی نێودەوڵەتیدا ، توانی دەوڵەتە ساواکەی  کورد لە خۆرهەڵاتی کوردستان لەنێوببا، بەو مەبەستەش بوو کە  ، شەپۆلێكی بەرینی  ئیعدام و كوشتن و گرتن و ڕاونان و زەبروزەنگی درندانەی لە وڵاتی ئێمە دەست پێکرد .

كاربەدەستان و فەرمانرەوایانی ئێرانی فکر کردن وە ئەو کارە توانن فکر ئازادیخوازی و وڵات دوستی ئەرا هەمیشە لە ناو ملەت کورد لە بەین بوەن ،وەلی ئەو جورەێکە پێشەوا قازی محەمەد لە وەخت لە سێدارەدانێ روی کردە دوژمنەیل خاک و وڵات و وەت> وە کوشتن من و خاباتکارەکانترەک کورد فکر ئازادی و وڵات دوستی نەک هەر لە بەین ناچوت بەڵکوو لە ئایندە فرە گەرم و گورتر و وە هێزتر لە ئیسە بوت و کوشکەکانتان خەێتە لەرزین.

پێشهاتەکان دویاتر کوردستان ئەوە سەلماندن کە کوشتن و لە سێدارەدان رەهبران قارەمان کورد نەک هەر کورد لە خەبات و بەرخوەدان دەست هەڵناگردنە و ناگرن بەڵکوو گەرمتر لە جاران ئەرا ماف زەوت کریاگیان کوشن و موبارەزە کەن هەتاکوو ئامانج و ئارەزوەکان قازی و کومارە جوانەمەرگەکەێ کودستان بارنە دی.
ئیمە دوینیم کە ئیمروژ جمهوری ئسڵامی جور دریژە دەر دەوڵەتە یەک لە دویای یەکەکان ئێرانی وە دڕندانەترین شێوە شمشێر بێ رەحمی گردێەسە دەس ئەرا سەرکوت کردن جونبش هەق تەڵەبانەێ ملەت کورد ، بەڵام هیچ وەخت نەتوانستێە لە نواێ شەپول گەل و ئرادەێ ملەت وە زاڵە هاتوی کورد بگرێت و خەباتکاران کورد وە تونترین شێوە جواو مەلاکان و رژیمەکەی تاران دانەسوە و ئیمروژ شورش لە هەر چوار پارچەێ کوردستان وە شێواز جوراجور ئەرا ئازادی و رزگاری یەکجار ئدامە دێرێت.
.هەر چەند روژ ١٠ێ خاکەلێوە وە روژ تاڵێک لە تاریخ موبارزەێ ملەت کورد ناسیەت وەلێ لە لایکتروە ئەو روژە وە روژ پەێمان تازە کردن و یەکیەتی و یەکگرتنە ئەرا ملەت کورد ،ئێمە نەتەوەێ کورد جەبرە لە سەرمان کە ئی جور روژگەلێک بکەیمە نوقتەێ قەوەت ئەرا یەک گرتنمان و یەک دەنگیمان لە پێناو ئامانج و ئارەزوەکان پێشەوا و هەڤاڵانێ.
لەی روژە کەڵک گریمن داوا لە خەڵک و هێزە سیاسیەکان کوردستان بکەیم هەر چێ زیاتر لە دەور ئامانج و ئارەزوەکان کومار کوردستان خوەێان رێک بخەن و رێزەکان شورش و تێکوشان و سەنگەراکانیان یەک بخەن و خۆیان وە هێزتر بکەن ئەرا هاتنە کاێەی هەر ئەگەرێکی لە ناکاو لە سەر خاک و نیشتمانەکەمان، 

سڵاو لە گیانی پاكی پێشەوا قازی و گشت گیانبەختکردیەل رێ ئازادی کورد و کوردستان

یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و رێکخراو یاری کورد یارسان 

Likes(5)Dislikes(0)