پەیامی پیرۆزبایی کۆمیتەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بۆ ڕێکخراوی یاری کورد

0
426

لە: کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران_ کۆمیتەی نۆروێژ

بۆ بەڕێز: دەستەی بەڕێوە بەری کۆنگرەی ٢ی یاری کورد

بابەت: پیرۆز بایی

سەرەتا زۆر سوپاسی ڕێکخراوەکەتان و دەستەی بەڕێوە بەری کۆنگرەکەتان ئەکەین بۆ بانگهێشتەکەتان بۆ ئەم کۆنگرەیە

بەڕێزان، ئامادە بوانی خۆشەویست:

ئێمە لە وڵاتێکەوە هاتوین کە سیستمی دیکتاتۆری لە ئەوپەڕی یاخی بوون و سەرە رۆیی خۆیدایە. ستەمی چینایەتی، ستەمی نەتەوەیی، ستەمی ڕەگەزی و ستەمی ئاینی بوونەتە بنەمای کاری ئەو ڕژیمە و درێژە پێدان بەو دۆخە مەرجی مانەوەیەتی و ترساندن و هەڕەشە و کوشتار و گرتن و ئێعدام و ئەشکەنجە بێ مافی و پێشێل کاری مافی مرۆڤ، بوونەتە کەرەستە گەلێک کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کەڵکی لێ وەر ئەگرێت بۆ ترساندن و بێدەنگ کردنی جەماوەری ناڕازی.

ئێمە وەک کۆمەڵە، لە بنە ڕەتی درووست بوونمانەوە تا ئێستە بە خەبات لە دژی هەر جۆرە ستەم و چەوساندنەوەیەک درێژەمان بە تێکۆشان داوە و بەردەوامیش ئەبین.

بە جوانی هەست بە ئازاری بندەستەکان ئەکەین، بۆیە پشتیوانی لە تێکۆشان و خەباتی بەرحەقی یاری کورد ئەکەین و وەک هەمیشە خۆمان بە پاڵپشت و دۆستی زانیوە و درێژەیش بەو دۆستایەتییە ئەدەین.

لێرەوە لە لایەن هەمووکادر و ئەندامان و دۆستانی کۆمەڵە، پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان لێ ئەکەین و هیوا دارین کۆنگرەکەتان کۆنگرەیەکی سەرکەوتووبێت و بتوانن تێیدا ئەو بابەتانەی وا ڕێگا بۆ نەهێشتنی هەرچەشنە ستەم و چەوساندنەوەیەک هەموار بکات، پەسەند بکەن، یەکڕیزیتان پتەوتربێت و خەبات و هاوکاریتان لە گەڵ هەموو لایەنەکان بباتە لووتکە. خۆمان بە دۆست وهاوکارتان ئەزانین و لە هەر هەنگاوێکتاندا کە لە دژی نەهێشتنی هەڵاواردن بێت و بەرەو گەیشتن بە مافە ڕەواکاندا بێت، ئێمە لە پاڵ خۆتاندا ببین.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی نۆروێژ