پەیامی پیروزبایی یاری کورد و یەکیتی شورشگیرانی کوردستان بە بۆنەی ٤٣ مین ساڵیادی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان

0
332
روژی یەکی شەش روژی دامەزراندن و لە دایک بین یەکیتی نیشتمانی کوردستانە و  یەکی شەش ٤٣ ێمین ساڵ یادی چەپکە گوڵەکەی مام جەلال و کاک نەوشیروان و ئەبدولرەزاغ فەیلیە.
یەکیتی نیشتمانی کوردستان ئەو هێزەێە کە ملی بۆ نائومیدی و هەلومەرجی پاش نسکۆی شورش شل نەکرد و قوڵی خەباتی،لە شاخ و چیا سەربڵێندەکانی کوردستان هەڵماڵی و یەکیەتی لە گشت قوناخە سەختەکان روڵێکی بەرچاو و نیشتمانپەروەرانەی گیراوە و لە سەردەمی شاخ و شەری پارتیزانی هیزی روژی تەنگانە بوون و لە سەردەمی راپەرینیش هەر ئەوان بوون بە ناردنی مەفرەزەکانیان بۆ داوینی کاروخ و بناری کیوەرەش ئاگری راپەرینیان هەڵکرد و دام و دەزگا داپڵوسێنەرەکانی بەعسیان لە خاکی کوردستان راماڵی و ئاگری نەوروزی ئازادیان لە باشوری کوردستان هەڵ کرد و گەلی کوردمان توانی  بە رابەرایەتی خەباتکارانی یەکیەتی هەناسەێکی ئازاد لە بەهارێکی  رەنگین و بێ ستەمی ریژیمی سەدام حسەین هەڵمژێ..

دوای راپەرینیش یەکیەتی روڵێکی بونیادنەرانەی هەبووە لە دورستکردنی سەقامگیری و بوژانەوەی وڵات و ئەو رۆڵە گرنگ و دڵسوزانەی یەکیەتی  لە پێناو پێشخستنی خاک و نیشمان هاشا هەڵنەگرە و نەیارەکانی یەکیەتیش دان بە ئەو راستیەدا دەنیەن و نکوڵی لێ ناکەن

ئیستاش نەوەی کورد لە هەموو کوردستانی گەورە  ئەو چاوەروانیەی لە یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و رێبەرایەتی یەکیتی هەێە کە لە ئەو رۆڵە گرنگەی بەردەوام بێت وەک چۆن لە ڕابردو بە کردوە سەلماندویەتی کە هێز و پشتیوانی هەر چوار پارچەی کوردستان بووە ئێستاش هەر هەمان روڵی هەبێت لە خەبات بۆ بە دەست هێنانی مافە رەواکانی گەل و نیشتمانەکەمان و نەێەڵێت ئاواتی لە مێژینەی دوژمنان بێتە دی کە چاویان بە ئەو ئەزموونەی باشوری وڵات هەڵ نایەت و لە هەموو لاێکەوە لە ریگای چڵکاو خورەکانیانەوە هەوڵی تێکدانی رێزەکانی یەکیتی نیشتمانی کوردستان و ئەو هەریمە کوردیە دەدەن. ..

یەکیەتی ئێستا هێزێک نیە تەنیا بۆ یەکیەتیەکان بەڵکو جێگەی ئومێدە بۆ هەموو خەڵکی بەش خوراوی کوردستان و هەموو هێزە دێموکراتەکان و هەر لە بەر ئەو سەنگە قورەسەش کە لە مەیدانی خەبات هەیەتی شورشگیرانی نەتەوەی کورد شانازی پێوە دەکەن..

دڵنیان ئەگەر بمانەوێ لە خەبات و شانازیەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بنوسین پێنوسەکان کورت دێنن و  توانای نوسینی ئەو هەموو  خەبات و تێکوشانەیان و سەروەریانەی نیە کە یەکیەتیەکان لە چیا، دەشت و دوڵ و شارەکانی کوردستان بە تۆماریان گەیاندوە.

 ئێمە   ئەو روژە مەزن و مێژوییە لە هەموو خەڵکی کوردستان و جەماوەری یەکیەتی نیشتمانی کوردستان پیروز دەکەین و .

  سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی هەموو ئەو خەباتکارانەی کە لە رێزەکانی  یەکیەتی نیشتمانی کوردستان گیانیان بەخشیە خاک و وڵات و چوونە رێزی نەمرانی کوردستانەوە .

سەرکەوێ خەباتی رەوای گەلەکەمان بۆ ئازادی و مافی دیاری کردنی چارەنووس

مەرگ و نەمان بۆ داگیرکەرانی خاکی کوردستان.

رێکخراو یاری کورد(یارسان) یەکیتی شورشگیرانی کوردستان

28.5.2018