٤٢همین ساڵی لە دایک بوونی هیزە تێکوشەرەکەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان واتە یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە ئێوە و هەموو نەتەوەی کورد پیروز بێت.
یەکیەتی نیشتمانی ئەو هێزەێە کە ملی بۆ نائومیدی و هەلومەرجی پاش نسکۆی شورش شل نەکرد و قوڵی خەباتی،لە شاخ و چیا سەربڵێندەکانی کوردستان هەڵماڵی.
یەکیەتی لە گشت قوناخە سەختەکان روڵێکی بەرچاو و نیشتمانپەروەرانەی گیراوە و لە سەردەمی شاخ و شەری پارتیزانی هیزی روژی تەنگانە بوون و لە سەردەمی راپەرینیش هەر ئەوان بوون بە ناردنی مەفرەزەکانیان بۆ داوینی کاروخ و بناری کیوەرەش ئاگری راپەرینیان هەڵکرد و دام و دەزگا داپڵوسێنەرەکانی بەعسیان لە خاکی کوردان راماڵی و نەوەی کوردیش توانی هەناسەێکی ئازاد لە بەهارێک بێ سیبەری رەشی  رێژیمی  عێراق هەڵمژێ.

دوای راپەرینیش یەکیەتی روڵێکی بونیادنەرانەی هەبووە لە دورستکردنی سەقامگیری و بوژانەوەی وڵات و ئەو رۆڵە گرنگ و دڵسوزانەی یەکیەتی  لە پێناو پێشخستنی خاک و نیشمان هاشا هەڵنەگرە و نەیارەکانی یەکیەتیش دان بە ئەو راستیەدا دەنیەن و نکوڵی لێ ناکەن

ئیستاش نەوەی کورد لە هەموو کوردستان ئەو چاوەروانیەی لە یەکیەتی نیشتمانی کوردستان هەێە کە لە ئەو رۆڵە گرنگەی بەردەوام بێت و نەێەڵێت ئاواتی لە مێژینەی دوژمنان بێتە دی کە چاویان بە ئەو ئەزموونەی باشوری وڵات هەڵ نایەت و لە هەموو لاێکەوە لە ریگای چڵکاو خورەکانیانەوە هەوڵی تێکدانی ئەو هەریمە کوردیە دەدەن ..

یەکیەتی ئێستا هێزێک نیە تەنیا بۆ یەکیەتیەکان بەڵکو جێگەی ئومێدە بۆ هەموو خەڵکی بەش خوراوی کوردستان و هەموو هێزە دێموکراتەکان و هەر لە بەر ئەو سەنگە قورەسەش کە لە مەیدانی خەبات هەیەتی شورشگیرانی نەتەوەی کورد شانازی پێوە دەکەن.

دڵنیان ئەگەر بمانەوێ لە خەبات و شانازیەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بنوسین پێنوسەکان کورت دێنن و  توانای نوسینی ئەو هەموو  خەبات و تێکوشانەیان نیە کە یەکیەتیەکان لە چیا، دەشت و دوڵ و شارەکانی کوردستان بە تۆماریان گەیاندوە.

جارێکی تر ئەو روژە مەزنە لە هەموو خەڵکی کوردستان و جەماوەری یەکیەتی نیشتمانی کوردستان پیروز بێت .

بە هیوای رزگاری یەکجاری نەتەوە بەشخوراوەکەمان لە بندەستی .

رێکخراو یاری کورد(یارسان)

31.6.2017

 

Likes(1)Dislikes(0)