پەیامی هاوخەمی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و سازمانی یارسانی یەکێتی شۆڕشگێران یاری کورد بە بۆنەی کۆچی دوایی شێرزاد خان کەڵهور

0
357

بە بۆنەی ماڵ ئاوایی یەکجاری کەسایەتی دیار و گەورەی کەڵوڕ و پارێزگای کرماشان یەکێتی شۆڕشگێران کوردستان و سازمانی یارسانی یەکێتی شۆڕشگێران کوردستان یاری کورد پرسەنامەێک ئاراستەی هۆزی گەورەی کەڵهور و بنەماڵەێ بەرێز شێرزاد خان شێرزادی ناردوە .

بۆ خەڵکی بە شەرفی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان ،  ئێڵ گەورەی کەڵهور

دوا ماڵ ئاوایی شێرزاد خان کەڵهور گەورە پیاوی دیاری گیەڵان غەرب و بنەماڵەی شێرزادی خەسارەتێکی یەکجار گەورەێە بۆ گەلی کوردستان بە گشتی و ئێڵی نەبەز و جوامێری کەڵهور بە تایبەتی.

شیرزاد خان کەڵهور وەک کەڵە پیاوێکی کورد لە دیار کرماشان و گێەڵان غەرب لە ئەو کات و ساتەوە وەک گەورەی بنەماڵە دیاری کرا دەورێکی یەکجار باش و کوردانەی هەبوو لە نێو پارێزگای کرماشان و ئیلام چە لە روانگەی سیاسی و چە لە رونگەی کۆمەڵایەتیەوە  و هەمیشە هەوینی برایەتی و پێکەوە ژیانی پێکهاتەکانی ناوچەی کرماشان و ئیلام بوو هەر بۆێەش لە دوا ماڵ ئاوایی ئەو پیاوە بەرێز و گەورەێە خەڵکی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان بە دڵێکی پڕ لە گریان و بە چاوی فرمێسک ئاویەوە ئەورۆ بۆ دوا ماڵ ئاوایی لە سەرداری کەڵهور شێرزاد خان ئامادە بوون و تەرمە پیروزەکەیان بە خاک سپارد.  

بەو بۆنەی دوا ماڵ ئاوایی سەرداری ئێڵی کەڵهور شێرزاد خان شێرزادی لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی پێشکەشی گەلی کوردستان بە گشتی و ئێڵی گەورەی کەڵهور و بنەماڵەی بەرێزیان بە تایبەتی دەکەین و هیوادارین کە دوا خەمی بنەماڵەیان بێت.

 

یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و سازمانی یارسانی یەکێتی شۆڕشگیرانی کوردستان یاری کورد

٤.١٢.٢٠١٩