بە ناوی خودای گەورە و دلۆڤان

رێزدار مه‌زڵوم كۆبانێ، فەرماندەی  گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات. رێزداران بنەەماڵەی دكتۆر خه‌لیل عه‌بدى. زۆر بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵ ئاوایی یەکجاری  (خه‌زنه‌ حاجى حسێن)  دایكى بەڕێزتانم پێگەیشت، لە  خەم و پەژارەتان خۆمان بە هاوبەش دەزانین  و پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین، هیوای سلامتی و تەمەندرێژی بۆ ئێوەی ئازیز و تێکرای بنەمالەی بەرێزتان بە ئاوات دەخوازین.

 لە پەروەردگار  داواکارین روحی کۆچکردوو  شاد و گیانی  ئارام و ئاسودە بێت و سەبوریی و ئارامی بە بنەماڵەی تێکۆشەر و خەباتکارتان ببەخشێت و دوایین خەمی بنەماڵەی کوڵنەدەرتان بێت.

لە گەڵ رێز یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد   ١٩.١.٢٠٢١

Likes(8)Dislikes(0)