پەیامی هاوخەمی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و سازمانی یاری کورد، بە بۆنەی کۆچی یەکجاری مامۆستا جەلال مەلەکشا

0
415

 هەواڵی کۆچ و ماڵ ئاوایی یەکجاری  گەورە شاعیری مێژوویی هاوچەرخی کورد  ،مامۆستا جەلال مەلەکشا ئەو شاعیرەی بە دەنگ و رەنگ بە زبان و قەڵەم بە گیان و  دڵ لە خزمەت کورد و کوردستاندا بوو ،بوو بە مایەی دڵگرانیمان و زۆر خەمباری کردین .

یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و سازمانی یاری کورد کۆچی شاعیرێکی گەورە و سەربەرزی کورد  کە  وەک شێر پڕ بە قورگی قەندیل ،شاهۆ ،دڵاهۆ ،مانێشت،تەرەقە و پیرە مەگروندا ئەی چریکاندون و لە ئازارەکانی کوردی بۆ باس دەکردن و بەسەرهاتی چاڵە رەشەکانی رێژیمی پاشەیەتی ئێران و کۆمارەی سێدارەی بۆ ئەگیرانەوە و تا دوا هەناسە بۆ کورد ژیا و بۆ کورد مرد بە خەسارێکی گەورە و قەرەبوو نەکراو دەزانن.

: مامۆستا جەلال مەلەکشا» وەک شاعیرێکی ملی  ئەدەبی و نیشتمانی  کە شوێنپەنجەی بە سەر شێعر و ئەدەبیاتی کوردیدا دیار و بەرچاوە ماڵ ئاوایی یەکجاری لە ئەم کات و ساتەدا هەموو لایکی خەمبار و تووشی شوک کرد.

یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و سازمانی یاری کورد بە ئەم بۆنە تاڵ و ناخۆشەوە سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی  گەلی کوردستان بە گشتی و بنەمالەی مەلەکشا و کەس و کاری کۆچکردوو و گشت شاعیران و ئەدەب  دۆستانی کوردستان دەکەن .

هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی مامۆستای گەرورە و دڵسۆز مامۆستا جەلال مەلەکشا و هەموو ئەو شاعیر و ئەدیبانەی بۆ کورد ژیان و بۆ کورد مردن

یەکێتی شۆڕشگیرانی کوردستان و سازمانی یاری کورد

۱١ی خەزەلوەری ۲۷۲۰ی کوردی/۱۳۹۹

١ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۰ی زایینی

۰