٧٠ساڵ پێش ئەورۆ و لە رۆژی٢ی رێبەندانی ساڵی٢٦٤٥ی کوردی بەرامبەر بە ١٩٤٦ی زاینی، گەلی کورد لە روژهەڵاتی کوردستان بە رێبەری پێشەوا قازی محەمەد ئەو  بوشاییانەی دەسەڵاتی پاش شەری دووەمی جیهانیان قۆزتەوە بۆ سەربەخۆیی خۆی و بە بشتیوانی هێزەکانی کورد و کومەڵانی خەڵک کوماری کوردستانیان دامەزراند. ئەو کۆمارە نەتەوەیی و سەربەخۆیەی کوردستان کە توانی لە یەکەم رۆژی دامەزراندنیەوە رەنگ و بۆی گشت کوردستانی پێوە دیاربێت و تێکوشەرانی پارچەکانی تری کوردستان بۆ لای خوی رابکیشێت،بەشداری هەزاران تێکۆشەری باشوری کوردستان بە سەرۆکایەتی بارزانی نەمر و هەڵبژاردنی جەنەراڵ بارزانی وەک وەزیری بەرگری کوردستان باشترین بەڵگەی جمهوری سەربەخۆیی کوردستانە.

بە پێچەوانە برێک قەڵەم شڕ ور مێژوو نەناس و دژە کورد، کە بە کۆمارێكی ئۆتۆنۆمی بچووکی ژێر دەسڵاتی شورەوی ئەو سەردەم ناوی دەبەن.  لە سەر وبەندی دامەزراندنی کۆماری کوردستان  بە  رەسمی پەرچەم ، لەشکر و ناوی ئێران لە  مەرزی  ژێر دەسەڵاتی کۆماری کوردستان لابرا و نەتەوەی کورد بووە خاوەن خاکی سەربەخۆ و ئاڵا و سروودی نەتەوەیی و ئەرتشی کورد.

زوان کوردی کریا  زوان گشتی وڵات،  کتێب و ڕۆژنامە و گوڤاری کوردی  چاپ کریان و مناڵی کورد ئەرا یەکم جار چەوێ وە خوەنن کوردی ئاشنا بی و سینەما ،رادیو .تلوزیون وە  زوانی کوردی هاتە مەزراندن، کوردگەل  خوەیان وەرێوەبەر وڵات و هەر خوەیشیان خزمەتکار و گیان فەدای  وڵاتی خوەیان بین، ژنگەیل زامەتکیش کورد ئازایانە و ئازادانە هاتنە مەیدان و ڕێکخراوی ژنگەلیان دامەزراند و فعالانە  بەشداری ژیانی سیاسی و کومەڵایەتی وڵات بین.

لە ژێر دەسەڵاتی بەرێوەبەرایەتی ئیداراتی  دەوڵەتی کوردستان کەمایەتیە نەتەوەییەکان و کەمایەتیە ئاینیەکان دانیشتووی وڵات  هیچ  فەرق و جیاوازیان نەبووگە لە تەک مەردم کورد و مافی یەکسانیان بووگە لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیاندا. هیچ گومان لەوەدا نیە  کە بە دورست بوونی دەوڵەتی  کۆماری کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوین بوو بە خاوەن یەکەم دەسەڵاتی دیمکرات و ئازاد لە مێژووی پڕ لە چەرمەسەری خۆیدا.

هەتا وەخت دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان هیچ دەسڵاتێک لە ناوچەکە نەبووگە بە یەک چاو سەیری کەمە نەتەوەکان و کەمینە مەزهەبەکان بکات و مافی یەکسانیان بداتێ.

سەرەرای کەمی تەمەنی کومار کە تەنیا ١١ مانگ بووگە لە تەواوی ئەو ١١ مانگە هیچ کەسێک لە سەر بیر و باوەری سیاسی یا ئاینی نەگیریاگە و  زیندانی نەکریاگە.

هەر چەند تەمەنی کومار زیاتر لە ساڵێک پڕ نەکرد کراێە قوربانی قازانجی ئابووری روسیا و هەر بۆێەش کەوتە بەر هێرشی سپای داگیرکەری ئێرانی بە رێبەری رەزا شا و هاوپەیمانەکانی و کومارە ساواکەی کوردان لە ناو چوو و رێبەری کومار پێشەوا قازی و هەواڵەکانی لە سێدارە دران.

دوای دامەزراندنی کوماری کوردستان گەلی کورد بریاری داگەس کە هیچ کات خوی بە ئێرانی ،تورک،ئێراقی و سوری نەزانێت و هەر کات دەرفەتی بۆ برەخسێ بیر لە وڵات و کانێکی سەربەخۆ بۆ گەل و وڵاتی کورد دەکاتەوە.

ئەگەر وە خاسی  تماشای شەنگاڵ و کوبانی بکەین و یەک دەنگی و یەک رەنگی و یەک رێزی نەتەوەکەمان لە ئاست ئەو دو شارە ببینین ئەوا هەست دەکەین ئاسوی سەرکەوتنمان نزیکە و چەکوشێکە لە بن گوی ٤  وڵاتانی  داگیرکەر دراوە کە کورد یەکە و نابێ بە دو.

ئێمە کومەڵگای کوردی یارسان وەک بەشێکی دانەبراو لە نەتەوەی کورد و خاکی کوردستان  پێمان وا بووگە و پێشمان واێە کە گەلی کوردستان زیاتر لە حزبایەتی و فرقە گرایی و ناچەگەرایی کە ئێستا باڵی بە سەر زۆربەی هێزە سیاسیەکانی کوردستان دا گیشاگە هەز بە یەکیەتی تەبایی نزیک بوون و برایەتی لە نێوان نەتەوەی کورد دەکا و هیوادارین کە بەرژەوەندیە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان نەکرێتە فیدای کورسی،حیزب، ئایین و…

فرە خاسە کە لە روژێکی پیروز وەک ٢ی رێبەندان ساڵروژی دامەزراندنی کومارە جوانەمەرگەکی کوردگەل ئەوە بخەیمە هویر خوەمان کە کرماشان و ئیلام ئایندەێ روژهەڵات کوردستانن با گشتمان دەس لە ناو دەس ئەرا کرماشان و ئیلام کار بکەیم .

روژ و یادی ٧٠ ساڵەی دمەزراندنی کوماری کوردستان لە هەموو نەتەوەی کورد پیروز بێت.

رێکخراو یاری کورد ٢٢.١.٢٠١٦.

Likes(0)Dislikes(0)