به‌ بۆنه‌ی گەڕانەوەی به‌رێز جەنابی مام جه‌لال تاڵه‌بانی سەرکۆماری عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم پێشکەشی بنەماڵەی بەڕێزیان و خەڵکی کوردستان به‌ گشتی و ئه‌ندامان و هه‌ڤاڵانی سه‌رکردایه‌تی و ریزەکانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌ تایبه‌تی ده‌که‌ین.
هه‌ڤاڵ مام جه‌لال پێگه‌یه‌کی دیاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی لەعێراق و ناوچەکە و هەروەها له‌ ئاستی کوردستاندا هەیە، نەبوونی بەڕێزیان لە ماوەی یەک ساڵ ونیوی رابردوودا، لە جەرگەی هەڵگیرسانی شەڕ و سەرهەڵدانی قەیران و هاتنە گۆڕیی ئەو دۆخە نوێیە لە عێراق و باشووری کوردستاندا، بۆشاییەکی دیاری بەجێهێشتبوو.
بێگومان ئه‌م باروودۆخه‌ی ئه‌مرۆ باشووری کوردستانی تێدایه‌ ته‌نیا کۆده‌نگی و یه‌کگوتاری لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و شەقامی کوردی ده‌توانێ ده‌سکه‌وته‌کانی نەتەوەکەمان لەم پارچه‌یه‌ی کوردستان بپاریزێ و هەنگاوی گەورەتر ببڕێ. بۆیە لەم هەلومەرجە هەستیارەدا سه‌نگ و پێگه‌ی مام جه‌لال تاڵه‌بانی چ وه‌کوو سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و چ وه‌کوو ڕێبه‌رێکی دیار و خاوەن پێگە لە ئاستی کوردستان و ناوچەکە و جیهاندا، دەتوانێ دەورێکی یەکلاکەرەوە لە بڕیاری بەڕێوەچوونی پرۆسەی رێفراندۆم و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا بگێڕێ، پشتگیری بەڕێزیان لە بەڕێز مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم ئامانجە، ئه‌وه‌نده‌ی دیکە رۆڵ و پێگه‌ی ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ گه‌وره‌تر و پیرۆزتر دەکا.
هیوادارین رۆژ لە دوای رۆژ باری باری لەشساخی بەڕێزیان بەرەو باشتر بوون بچێ و ئاواتەخوازین گەڕانەوەی بەڕێزیان ببێتە مایەی خێر و خۆشی و وەدیهاتنی هەموو خەون و ئاواتە لە مێژینەکانی نەتەوەکەمان لە باشووری کوردستان.10439431_548924505211456_5808780960057087688_n

Likes(0)Dislikes(0)