بەڕێزان له سەرۆكایەتی پارتی كرێكارانی كوردستان !
به بۆنه‌ی یادی ٣٧ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان(پ.ک.ک) ، له لایه‌ن ڕێكخراوی یاری كورد جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سه‌ركردایه‌تی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین و هیوای پێشڤەچوونی زیاتر‌و سەركەوتن و به‌رده‌وامیتان له خه‌بات و به‌رخودان دا بۆ به ئاوات ده‌خوازین ، پارتی كرێكارانی كوردستان له هه‌لومه‌رجێكدا دامه‌زرا و سه‌ری هه‌ڵدا كه كورد له كوردستانی باكوور به‌ره‌و ئاسیمیله بوون و فه‌وتان ده‌چوو ، له سه‌رده‌مێك دا كه باس كردن له ناو و وشه‌ی كوردستان له وڵاتی توركیه دا گه‌وره‌ترین تاوان بوو ، پەکەکە له‌و به‌شه‌ی كوردستان توانی جارێكی دیكه بزووتنه‌وه و خه‌باتی گه‌لی كورد ببووژێنێته‌وه و گڕ و تین و هێز و وره‌ی پێ ببه‌خشێ .
ئێستاش له كاتێكدا یادی ٣٧ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌كاته‌وه كه كوردستان به هه‌لومه‌رجێكی ئه‌سته‌م و چاره‌نووس ساز دا تێپه‌ڕ ده‌بێ و شه‌ڕ و به‌رگریی قاره‌مانانه‌ی گه‌لی كورد له به‌رانبه‌ر تیرۆریستانی تاریك په‌ره‌ستی داعش دا له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دا دانگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی بۆ گه‌لی كورد هه‌بووه و ئێستا هه‌موو جیهان دان به‌وه داده‌نێن كه كورد ته‌نیا هێزی خۆڕاگر و شكست پێهێنه‌ری داعشه .
له وه‌ها بارودۆخێكدا پێویسته ڕێبه‌رایه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌نگاو بۆ هاوده‌نگی و یه‌كگرتوویی زیاتر و هه‌وڵ بۆ یه‌كخستن و یه‌كڕیزیی ماڵی كورد بدا و لتی نه‌ته‌وه‌یی بن .
به‌رز و پیرۆز بێ یادی دامه‌زراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان
سه‌ید فه‌رهاد حه‌یده‌ری
ڕێكخراوی یاری كورد
٢٧ه به‌رانبه‌ر دوژمنانی گه‌لی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان دا خاوه‌ن یه‌ك هه‌ڵوێس ی نوامبری ٢٠١٥
٦ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٤ی هه‌تاوی
Likes
(0)Dislikes
(0)


دوایین بۆچون آخرین دیدگا