پرسەنامەی رێکخراوی یاری کورد (یارسان) و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی میری یەزیدیەکان

0
191
بە بۆنه‌ی ماڵ ئاوایی یەکجاری میر ته‌حسین به‌گ میری یه‌زیدییانی جیهان، رێکخراوی یاری کورد (یارسان) و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان پرسه‌ و سەرە خۆشی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م كوردانی ئێزیدی و كه‌س وكار و بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو ده‌كات.
 به‌داخ و خەمێکی زۆره‌وه‌ ئەورۆ هه‌واڵی كۆچی دوایی به‌ڕێز ( میر ته‌حسین به‌گ )، میری كوردانی یەزیدی-مان پێگه‌یشت، كه‌ ماوێک بوو لە وڵاتی ئەڵمانیا لە ژێر چاودێری پزیشک دا بوو سەرئەنجام  به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ كۆچی دواییی كرد.
به‌م بۆنه‌وە  پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی کوردانی یارسان و  خەڵکی  روژهەڵاتی کوردستان ئاراستەی  برا كوردە یەزیدیەکانمان و كه‌س و كار و بنه‌ماڵه‌ی میری یەزیدیان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌مو په‌ژاره‌ی هه‌موولایه‌كین. 
میری ته‌حسین به‌گ، وه‌ك میری یەزیدیان رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌  له تەبایی و ‌ پرسه‌ نیشتمانی و كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان لە سەرتاسەری کوردستان و شوێن پەنجەی میر تەحسین لە مێژووی کورد و کومەڵگەی یەزیدی بۆ هەتا هەتاێە وەک پەڵەێکی زێرین بە سەر نیشتمانی کوردەواریدا دەدروشێتوە، میر تەحسین  کسێکی گەورە و دڵسوز بوو بۆ ئاشتی و تەبایی و پێکەوە ژیان لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کوردستان.

روحی شاد و لە یەزدان داواکارین کە دوا ناخوشی کەس و کاری و کومەڵگای یەزیدی بێت

، رێکخراوی یاری کورد (یارسان) و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان٢٨.١.٢٠١٩