دەوڵەتی ئێران بە ڕابەرایەتی کوماری ئیسلامی لە سەرەتای هاتنە سەرکاریەوە هەتاکوو ئەورۆ بە سەدان و هەزاران کەس لە کچان و کورانی کورد بە بیانووی جوار و جور لە سێدارە داوە یان بێسەر و شوێن کردوە و بە دەێان کەسیش ئێستا لە چاڵە رەشەکانی کوماری رەشی ئیسلامی ئێراندا چاوەروانی دڕندانەترین حوکمن لە لاێەن مەلاکانی ئێرانەوە.
کاربەدەستانی ئێرانی زۆر بێشەرمانە لە مێدیا جیهانیەکان بۆ بەرگری کردن لە کارنامەی رەشی خویان و دەوڵەتە دروزنەکەی کوماری ئیسلامیان دەڵێن لە ئێراندا ئیمە زیندانیمان نیە کە لە سەر باوەری سیاسی یان مەزهەبی گیرابێ.
چەند ساڵێک لەمەوبەر پێنج لاوی کوردی یارسانی چواریان خەڵکی بانیاران سەید حەسەن و یەکیکیان خەڵکی گوندی بان سوڵاو وێکرا دەچن بۆ شاری کرماشان شایەدەکان وا باس دەکەن کە لە رێگا لە لاێەن پاسدارە دڕندەکانی کوماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و بردویانن بەرەو شاری کرماشان.
ئەو پێنج لاوە کوردە کە هەموویان سەر بە کومەڵگای کوردی یارسانن هەتاکوو ئێستا کەس نازانێ چارەنووسیان چی بە سەر هاتوە و لە کوین.
من نوسەری ئەم بابەتە وێنە و ناوی تەواویانم بۆ هەموو دەزگا پێوەندیدارەکانی ئوروپا ناردوە تەنیا وڵامێک بۆ من هاتوەتەوە ئەوەێە من داوا بکەم لە بنەماڵەکانیان لە رێگای سەلیب سورخی ئێرانەوە وە دوای کورەکانیان بکەون لە بەر ئەوەی ئێران وڵامیان ناداتەوە.
دەوڵەتی کوماری ئیسلامی ئێران و مەلا دڕندەکان بە درۆ هیلە توانیویانە ماوەی زیاتر لە سێ دەێە دەسڵاتی رەشی خویان بە سەر گەلانی ئێراندا بسەپێنن و کومەڵگای نێودەوڵەتیش فریو بدەن و بوون بە ئاژاوەش بۆ ناوچەکە .
بە ئەو هیوایەی کە رۆژێک بێت توڵەی ئەو هەموو جنایەتانە لە تاریکپەرستانی کوماری ئیسلامی ئێران بە رابەرایەتی خومەینی و خامنەیی بکرێتەوە.
بۆ بینینی باشتری وێنەکان و ناو نیشانیان دەست لە سەر وێنەکان دابگرن گەورەتر دەبێت و باشتر دەبینرێ.
عەلی فەزڵی ٥.٥.٢٠١٥

aks askar hamid 005aks askar hamid 004aks askar hamid 003aks askar hamid 002aks askar hamid 001

Likes(0)Dislikes(0)