هەڵوێستی فەرمیی( پیر لوقمان) ڕێبەری زەردەشتیانی کوردستان سەبارەت بە هەڕەشە و فەتواکەی ( مەلا حەسیب ):

0
320
هەڵوێستی فەرمیی( پیر لوقمان) ڕێبەری زەردەشتیانی کوردستان سەبارەت بە هەڕەشە و فەتواکەی ( مەلا حەسیب پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی مەلا رەسول لە سلێمانی):
بەناوی ئاهورا مەزدا
Zerdeştyekan sitt bilde.
تەکفیرکردن و بانگەشەی کوشتن و لەناوبردن و سەرپەڕاندنی زەردەشتییەکان لەلایەن مەلایەکی ئاینیی ئیسلامەوە کە سەر بە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانە و لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی بی بی سی ی بەریتانی دژ بە خەڵکی سڤیلی کورد، فەتوا و بیرۆکەیەکی تیرۆرستیانەیە و دژ بەماف و ئازادییەکانی مرۆڤگەلی کوردە و پێویستە لەسەر هەر تاکێکی کورد لەهەرجێگایەکی جیهاندان هەڵوێستیان هەبێت و دژ بەم فەتوا و گوتارە دژ بە مرۆڤانەیە بوەستێتەوە. لەپال ئەمەدا، داوا لە وەزارەتی ئەوقاف و هەروا تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان و ( مودعی عام) ی کوردستان لەتەواوی دادگاکانی شارەکانی کوردستاندا دەکەین ڕاستەوخۆ لەدادگاکاندسکاڵا تۆمار بکەن و ئەو کەیسە بجوڵێنن و ئێمەش وەك زەردەشتیان سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەین.
ئێمە، وەك زەردەشتییانی کوردستان لەهیچ هەڕەشە و گوڕەشەیەك ناترسین و بەردەوام دەبین لە بانگەشەی خۆمان و تاکو کۆتایی ژیان پرۆسەی گەڕانەوە بۆ سەر ئاینی باوباپیرانمان پەرەپێ دەدەین.
بەگرنگی دەزانم کە ڕوو بکەمە کۆی گشتیی مامۆستایانی ئاینیی ئیسلامی بێژم( پێویستە بێدەنگی بشکێنن و ڕیفۆرم و تازەگەری لە ئاینەکەتاندا بکەن و دەقە کۆنەکانتان بگۆڕن و لەگەڵ سەردەمدا بیگونجێنن. ئەمەش دەبێتە هۆی بەیەکەوە ژیانێکی ئاشتیانە و چییتر هاونیشتمانی و هاونەتەوەییەکانتان تەکفیر نەکەن و دەست بۆ وتاری توند و تیژ نەبەن).
لەگەڵ ڕێز و باوەشێك خۆشەویستیی ئاهوراییدا
پیر لوقمان