گەلی کوردستان پێکهاتووە لە زۆر بیر و باوەری ئایینی و زاراوەی جیاواز و بە سەدان ساڵە ئەم گەلە بەش مەینەت و وڵات داگیر کراوە  توانیویانە بە ئاشتی و ئارامی لە پەنای  یەکتری بژین .

کۆمەڵگای یارسان کە دوای ئایینی ئیسلام گەورەترین بیر و باوەری ئایینی و بگرە کوردیشە  لە کوردستان ئەژین و بە سەدان ساڵە پارێزگاریان لە ئایینی یاری وەک تەنیا بیر و باوەرێکی کوردی کردوە و پاراستوویانە.

ئەگەر ئاورێک لە مێژویی پڕ هەوراز و نشیوی کوردانی یارسان بدینەوە  ئەبینین بە درێژای مێژوو کەوتونەتە بەر هێرشی برێک قەڵەم شڕ یان برێک مەلای دین فروشراو جل فرۆشراو  و زمان فروشراو و زمان شڕی کورد.

ئەگەر دوینێ و پێرە مەلا سمایل سوسەیەکان لە ئوردگای رومادی و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانەوە فتوای کافر و مورتید بوونیان بۆ کوردانی یارسان دەر ئەکرد و داوایان لە خەڵک دەکرد بە هیچ شێوەێک نزیکایەتی لە گەڵ کوردە یارسانەکان نەکەن ئەورۆ لە دڵی خوەرهەڵاتی کوردستان و لە شاری سەرپێڵی زەهاوی یارسان نشین مەلا حەمید فەرەجی لە وتاری هەینی هەمان بنێشت ئەجوێتەوە و بەشێک لە میلەتی کورد کە هەڵگری ئاینی یارین بە کافر و مورتید پێناسە دەکات و داوا لە خەڵک دەکات بە برای خۆیانیان ئەژمار نەکەن.

ئەمە چە واتێک دەگەێنێ؟

ئێمەی یاری دەبێ ئەزموون لە ئەو کارەساتەی کە بە سەر برا یەزیدیەکانماندا هات وەر گرین و زۆر بابەتیانە لێکۆڵینەوە بکەین بزانین چۆن و بە چە شێوەێک لە چرکە ساتێکدا بە جێیان هێشن و فروشتیانن بە هاو بیر و هاو دینەکانیان ئەویش لە پێناو بەرژەوەندی برێک خەڵکی دین و زمان فرۆشراو و هەلپەرست..

کۆمەڵگای کوردی یارسان لە سەریەتی هەڕشەی دوینێ و ئەورۆی مەلاکان بە جدی وەر بگرێ و زۆر وربینانە رێگا چارەێک بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەم ئەقڵیەتە پیس و سەقەتەی کە زاڵە بە سەر وڵات و نیشتمانی  ئێمەدا ببینێتەوە.

ئێمە سەرەڕای مەحکووم کردنی گوفتاری مەلایانی کورد لە پێوەندی بە کوردانی یارسان داوا دەکەین لە خەڵک و هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان هەڵوێستی جیدیان هەبێت لە پێوەندی بە رەفتار و گوفتاری مەلاکان و رونکردنەوە لە سەریان بدەن هەتاکوو ئەوانیش نەتوانن بە ئارەزووی خۆیان خەڵک لە بەرژەوەندی داگیرکەران بگەوجێنن.

رێکخراوی یاری کورد ١٠.١١.٢٠٢٠  

 

Likes(4)Dislikes(0)